ئێرانی پارسی و تورکیە پیشەی هەمیشەیان دوژمنایەتی کورد و کوردستانە

١٣٩٥/٠٣/٠٨ - ٢٨-٠٥-٢٠١٦ - ١٢:٠٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٦٤٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئێرانی پارسی و تورکیە پیشەی هەمیشەیان دوژمنایەتی کورد و کوردستانەشۆڕش گوڵكار

وڵاتی كوردستان له‌ نێوان توركیا و ئێران و عێراق و سووریا دابه‌شكراوه‌.

كاربه‌ده‌ستانی توركیا و ئێرانی پارسی وسووریه‌ نه‌ك هه‌ر دان به‌ خاكی یه‌كگرتوویی كوردان واته‌ كوردستان نانێن،به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له‌رووی ره‌گه‌زیشه‌وه‌ كورد وه‌كوو گه‌ل و میلله‌تێك چاولێ ناكه‌ن و ئاوڕ له‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كه‌ مافی سرووشتی هه‌ر مرۆڤێكه‌ ناده‌نه‌وه‌و به‌ سووكیه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام نكۆڵی له‌و مافانه‌ش ده‌كه‌ن و بێ ره‌وشتانه‌ مێژوو و كه‌له‌پووره‌كه‌شی چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن.هه‌روه‌ها تێكۆشان و هه‌وڵ ته‌قه‌لای بێ وچانی گه‌لی كورد له‌ پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌ی كه‌ مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی كورده‌ به‌كاری جه‌رده‌یی و خراپكاری و ئاژاوه‌گێری و تیرۆریستی و جودایی خۆازیی به‌رچاو ده‌خرێت كه‌ مه‌خابن ئه‌م شێوه‌ هه‌لسووكه‌وتی رێژیمه‌ كانی رۆم"توركیه‌"و عه‌جه‌م"ئێرانی پارسی"كه‌ داگیركه‌ری كوردستانن شتێكی نوێ نیه‌ و به‌ڵكوو له‌ مێژه‌ كه‌ وایه‌ بۆ نموونه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه‌ بۆ توركیه‌ نووسیویانه‌ هاتووه‌ كه‌ "هر وقت ازبرای تنبیه مفسدی و راهزنی لشكركشی لازم گردد دران ملازمان هر دو دولت باهم متفق شده دفع ان مفسد نمایند و قبله عالم از روی دانایی و اگاهی به جناب امیر نڤام و امنای دولت قاهره به این گریق حكم فرموده‌اند جناب امیرنڤام هم حسب الحكم قبله عالم نوشتجات دراین خصوص به‌ جناب رشیدباشا و سرعسكر "ارچنه‌ الروم"و باشای بغداد ارسال نموده‌اند كه‌ به‌ اتفاق افواج قاهره دو دولت "میررواندز"كه‌ سركرده‌ مفسدان و راهزنان است و مملكت دو بادشاه عڤیم القدر را خراب و مغشوش نموده‌است و اورا به كلی قلع و قمع نموده‌ و از روی زمین براندازند. شماره سند:١٢٥ موچوع:تنبیه میررواندوز تاریخ:١٢٥٠ه. یان له‌ به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ هاتووه‌ كه‌:" انكه عالی جا رفیع جایگاه عزت و سعادت همراه مجدت و نجدت بناه خلوص عقیدت اگاه مقرب الخاقان عسكرخان سرتیب به التاف كامله والاسرافراز بوده بداند كه جون منڤور نڤر مرحمت اپر والا ان است كه امر سرحدات و كار ولایات منتڤم باشد و راه تردد قگاع الگریق ودست تعدی اكراد اشرار مقگوع ومسدود باشد.خصوصا از قراری كه معروچ شداین روزها از اكراد هرزگی سرزده‌ و می خواهند به اقتچای خبپ گبیعت که ببوسته گالب شرارت می باشد مزاحم گردند,لهزا به‌ انعالی جاه‌ امر و مقرر می داریم كه با دو فوج و دو عراده توب ویك سدنفر سواره ركابی به جهت ماموریت روانه‌ سرحد گردیده. شماره سند: ١٣٦ موچوع:حكم عسكرخان سرتیب برای سرحد تاریخ:رجب ١٢٦٦ق ئه‌م شێوه‌ هه‌ڵسووكه‌وته‌ی رۆم و عه‌جه‌م واته‌ توركیه‌ و ئێرانی پارسی مه‌خابن به‌رده‌وام ئابده‌یت بووه‌ته‌وه‌ و به‌پێ رۆژ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خه‌ستتر ئه‌و رێژیمانه‌ ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه‌ به‌ پیشه‌ هه‌میشه‌یه‌كه‌ی خۆیان بۆیه‌ به‌ڕاستی ئه‌و شێعره‌ جوانه‌ كه‌ ده‌ڵێ:"هر كس دور ماند از اصل خویش باز جوید روزگار و وصل خویش"ئه‌و پیشه‌ هه‌میشه‌یه‌ش هاوپەیمانەتی و هاوکاریان بۆ داژیەتی و دوژمنایەتی نەتەوەی کورد و گرتبەری هەر جورە رێگایەک بۆ رێگریکردن لە سەربەخۆیی و هاتنەدی ماف و ئاواتی رەوای کورد و کوردستان کە یەکێ لەو رێگایانە دەست پێکردنەوەی تۆپبارانكردن و وێرانكردنی به‌شێكی زۆر له‌ ناوچه‌كانی كوردستان كه‌ به‌ وته‌ی خۆیان پێ ده‌ڵێن ناوچه‌ سنووریه‌كان به‌ بیانووی چه‌كدارانی دژبه‌ر!! كه‌چی له‌ زۆر جاریش لە راپۆرتی رێكخراویی نێونه‌ته‌وه‌یی" هیومه‌ن رایتس"له‌مه‌ڕ تۆپباران کردنە بەردەوامەکانی داگیرکەرانی کوردستان ده‌رچووە تێایدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و دوو رێژیمه‌وه‌ تۆپباران ده‌كرێت هیچ چه‌كدارێكی تێدا نیه‌و به‌ڵكوو به‌س شوێنی ژیانی خه‌ڵكی سڤیله‌ و به‌ ئه‌نقه‌ستیش تۆپباران ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ڕاستی ئه‌م سنووره‌ ده‌ستكردانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م دوو رێژیمه‌ داگیركه‌ره‌ پیرۆزه‌و نه‌گۆڕ، وه‌كوو وایرۆسی شێرپه‌نجه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كوردستانه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی خراپ بوونی باری ئاسای كوردستان بۆیه‌ كورد له‌ مێژه‌ هه‌ستی به‌مه‌ كردووه‌ و ئه‌م وایرۆسی شێرپه‌نجه‌یه‌ی ناسیووه‌ بۆیه‌ چه‌ند سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خانی مه‌زن ده‌ڵێ: بۆ رۆم و عه‌جه‌م وه‌كوو دیوارن ئه‌م هۆیه‌،كه‌وا كز و هه‌ژارن گۆپاڵی ده‌ستی ئه‌وانه‌ ئێمه‌ین بۆ تیری به‌ڵا نیشانه‌ ئێمه‌ین خۆیان له‌ گه‌ڕ و هه‌رایه‌ دوورن كورد به‌ند و كلیلی سه‌رسنوورن یه‌ك هێرش بۆ سه‌ر ئه‌وی دی بێنێ هه‌ر كورده‌ ده‌بێ شه‌ڵاڵی خوێن بێ بۆیه‌ به‌راِستی حه‌زره‌تی خانی لێره‌ به‌جوانی باسی ئه‌وه‌ ده‌كا كه‌ كوردستان بۆته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و كێشه‌ی نێوان عەجە ‌م و رۆم و له‌و شه‌ڕ و هه‌رایه‌شدا هه‌ر كورد زه‌ره‌ر ده‌كاو سه‌ر وماڵی تێدا ده‌چێت.هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه‌ رۆم و عه‌جه‌م ئێمه‌ واته‌ كورد وه‌ك پاسه‌وانی سنووری خۆیان به‌كاردێنن بۆ دابینكردنی قازانجه‌ سیاسی و ئابووری و ژێۆپۆلیتیكیه‌كانی خۆیان.بۆیه‌ له‌ كۆتایدا ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی رێئالپۆلیتیكانه‌ سه‌یری ئه‌م باروودۆخه‌ بكه‌ین به‌و ئاكامه‌ ده‌گه‌ین كه‌ تاكوو ئه‌م سنوورانه‌ هه‌بن و ئه‌م عه‌قلییه‌ته‌ شه‌ڕخۆازانه‌ و دژی مرۆڤایه‌تیه‌ كه‌ به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ جه‌سته‌ی ئه‌و دوو رێژیمه‌ كه‌ كوردستان وه‌كوو كۆلۆنیه‌ك چاولێ ده‌كه‌ن ئه‌م ره‌وشه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كوو دوو وڵاتی موسڵمان چاو له‌م دوو رێژیمه‌ بكه‌ین كه‌ دڵیان وه‌رۆحم بێت و ده‌ست هه‌ڵگرن له‌سه‌ر دوژمنایەتی و كاولكاریه‌ وه‌كوو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ "نادر افتد هال این ماخولیا منتڤر كه روید از اهن گیا یان پێمان وابێت کە دەتوانین کەڵک لە ناکۆکیە ئابووریەکانی نێوان ئەو دوو داگیرکەرە وەرگوەربگرین، دیسان لە هەڵداین چو
کە بێگانە نابیت بە دۆست هەمانە نەبوە بە پۆست گورگ نابێت بە شوان بگرێتە دەستی گۆچان بە درێژایی مێژوو خاڵی هاوبەش و نەگۆر و پێکهێنانی دوو داگیرکەری تورک و ئێرانی پارسی بەس دوژمنایەتی و سەرکوتکردنی کورد و کوردستان بووە و هەیە، بۆیە لە خۆڕا خۆمان فریو نەدەین بە چاو کراوەیەوە گاڤ بە گاڤ بچینە پێش بەرەو سەربەخۆیی، چونکە تاقە رێگای سەربەستی و سەرکەوتنمان تەنیا سەربەخۆخوازیەو دەبێ تەنیا ئارمانج و چالاکیمان بۆ سەربەخۆیی کوردستان بێت.

ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا