بە کۆیلە گرتنی ٧٥ ژنی سووری لە ماڵێکدا لە لوبنان

١٣٩٥/٠٢/١٣ - ٠٢-٠٥-٢٠١٦ - ١٧:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٢٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بە کۆیلە گرتنی ٧٥ ژنی سووری لە ماڵێکدا لە لوبنانئاژانسی کوردپا: پۆلیسی لوبنان ماڵێکی لە کنارئاوی لوبنان دۆزیوەتەوە کە ٧٥ ژنی ئاوارە‌ی سووری لەوێدا بە کۆیلایەتی گیراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردپا، پۆلیسی لوبنان ڕایگەیاند؛ "بە دەیان ژنی ئاوارەی سووری لە ماڵێکدا لە شارێک بە ناوی"جونییە" لە کنارئاوی لوبنان، بە شێوازی ناشیاو بە مەبەستی کۆیەلایەتی سێکسی ڕاگیراون و ئەشکەنجە دراون، تەنانەت ڕۆژانە ٢٠ کاتژمێر ناچار بە سێکسی زۆرەملێ کراون.

ڕۆژنامەی "گاردییەن" ڕایگەیاندووە؛ "ئەم ماڵە دوونهۆم بووە و تەواوی پەنجەرەکان و ڕۆچنەکانی ماڵەکە گیرابوون"، کلۆنێل یووسف مەعەلسەلام وتە‌بێژی پۆلیسی لوبنانیش ئەم ڕووداوەی بە "گەورەترین کۆیلایەتی لە مێژووی نۆیی لوبنان" ناو بردووە.

ژنانی بە دیل گیراو، بە نر‌خی هەزار تاکوو چوار هەزار و پێنج‏سەد دۆلار بە قاچاخچیانی مرۆڤ فرۆشراون و هێندێکجار بنەماڵەکانی ئەم ژنانە لەم ساتوسەودا دەستییان بووە.

ئەم ژنانە بە بەردەوامی لێیان دراوە و ئەشکەنجە کراون. ئەم ژنانە بە مانگ و تەنانەت ساڵانیش خۆریان نەدیوە و تووشی نەخۆشییەکانی پێست و سیکسی بوون.

دەڵالەکانی مرۆڤ بەم ژنانە بەڵێنی کار لە چێشتخانەکان و ڕێستورانەکانیان داوە و دوایی مامڵەیان پێی کردوون و زۆربەی ئەو ژنانە کەسانێکن کە بنەماڵەکانیان لە شەڕی سووریەدا لەدەست داوە و بێ‌پنا بوون، دواییش بەدیل گیراون.

پۆلیسی لوبنان ٢٣ کەسی بە تاوانی دەست تێدابوون لەم ڕووداوەدا دەستبەسەر کردووە و عیماد ئەلڕیحاوی، سەرۆکی ئەم باندە کە خەڵکی سورییەشە ڕایکردووە، فەوازعەلی ئەلحەسەن سەرۆکی دیکەی ئەم باندەش دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژنامەی "الاخبار" ڕایگەیاندووە؛ سەرۆکەکانی ئەم باندە لەگەڵ دەۆڵەتی بەشار ئەسەد پێوەندییان بووە و بەپێی بەڵگە، ئەلڕیحاوی پێشتر پشکێنەری هێزی هەوایی سورییە بووە.

٤ کەس لەم ژنانە لە جێژنی شوکرانەی مەسیحییەکاندا، دەرفەتی ڕاکردنیان بۆ ڕەخساوە و توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن. ئەو ژنانە خۆیان گەیاندۆتە بنکەی پۆلیس و ئەم کارەساتەیان ڕاپۆرت داوە و بوونەتە هۆکاری ئاشکرابوونی کردەوەی ئەم باندە دزێوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١١/٠٣ - ٢٢-٠١-٢٠١٧ - ١٢:٢٧ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە ژاوەرۆی مەریوان دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١١/٠٣ - ٢٢-٠١-٢٠١٧ - ١٠:٤٩ تاران

دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/١١/٠١ - ٢٠-٠١-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

مەزهەر خالقی بۆ خەڵاتی ٢٠١٧ی ماملێ دەستنیشان کرا

١٣٩٥/١٠/٢٦ - ١٥-٠١-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

دیسان کۆڵبەرێکی کورد بووە قوربانیی