دادگای باڵای ئامریکا: دەبێت ئێران قەرەبووی قوربانیانی هەردوو تەقینەوەکەی ساڵی ١٣٦٢ی بەیرووت بکات

١٣٩٥/٠٢/٠٢ - ٢١-٠٤-٢٠١٦ - ١٩:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٩٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دادگای باڵای ئامریکا: دەبێت ئێران قەرەبووی قوربانیانی هەردوو تەقینەوەکەی ساڵی ١٣٦٢ی بەیرووت بکاتئاژانسی کوردپا: دادگای باڵای ئامریکا بڕیاری دا کە دەبێت ئێران لە پارە ڕاگیراوەکانی خۆی نزیکەی ٢ میلیارد دۆلار بدات بۆ قەربووکردنەوەی قوربانیانی ئەو هێرشانەی کە ئێران پـێی تۆمەتبارکراوه.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دادگای باڵای ئەو وڵاتە بە ٦دەنگیئەرێنی ئەو بڕیارەی پەسەندکردووە بۆ بەرژەوەندی کەسوکاری ئەو ٢٤١کەسە نیزامەیەی ئامریکا، کە لە تەقینەوەی دوو بینا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە ساڵی ١٣٦٢ گیانیان لەدەسـتدا.

زیاتر لە هەزار ئەمەریکایی بەم بڕیارە سوودمەند دەبن.

دادوەر ڕۆث بادەر هەوڵەکانی بانکی ناوەندیی ئێرانی ڕەتکردەوە بۆ قەرەبوو نەکردنەوەی کەسوکاری قوربانیـیەکان.

ئەمەش سەرکەوتنێـکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما و کۆنگرێس کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڕیارێـکیان پەسەندکرد کە تیایدا داوا لە بانکی ناوەندیی ئێران دەکرێت لە پارەی ڕاگیراوی خۆی لە حسابێـکی بانکی نیۆیۆرک پارەکە حەواڵە بکات.

پاش ساڵی ٢٠٠١ی زایینی، پەروەندەی تەقینەوەی بنکەی چەکدارانی دەریایی ئامریکایی لەلایەن دادگاکانی ئامریکاوە تاوتۆی کرا.

ئێران کاتی خۆی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و گوتی ئەمە نایاساییە و بەندی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی یاسا پـێشـێل دەکات، بەو پـێـیەی یاسادانەران قسەیان لە کەیسێـکی یاسایی کردووە، بەڵام دادگای فیدراڵ ئەم ئیدیعایەی ئێرانی ڕەتکردەوە و پشتیوانی لە بڕیارەکە کرد.

سەرەتای مانگی خەزەڵوەری سالی ١٣٦٢ی هەتاوی لە بەیرووت، نزیک هەزار کیلۆگڕەم مەوادی تەقینەوە بە ماشێن بۆ نێو مەقەڕی چەکدارەکانی هێزی دەریایی ئامریکا راگوێزرا و تەقێندرایەوە و لەو تەقینەوەدا ٢٤١ سەربازی ئامریکایی و ٥٨ کەس لە هێزەکانی فەڕانسە کە بەشێک لە هێزەکانی پاراستنی ئاشتی نێونەتەوەیی لە لوبنان بوون، کوژران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان