بەرموور ( ٥_ ٢٠١٦ ) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٤/١٢/١٣ - ٠٣-٠٣-٢٠١٦ - ١٧:٤٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٥٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور ( ٥_ ٢٠١٦ ) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانبەرموور: حەفتەی یەکەمی مارس ٢٠١٦ ( ٥_ ٢_ ٢٠١٦)

ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە خۆکوژی ژنێکی دیکە لە شاری سەقز و ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە دەرچوونی سزای زیندان بۆ چالاکێکی مەدەنی دانیشتووی مەشهەد لە شوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆوە دەگرێت.

کوردستان

دووهەم ژنی سەقزی لە گەڕەکی بەهارستان خۆی کوشت

29698.jpg
لەماوەی رۆژانی رابردوودا، ژنێکی گەنجی دیکەی دانیشتووی گەرەکی بەهارستانی شاری سەقز لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. حەفتەی رابردووش ژنێکی دیکە لەو گەڕەکە خۆی هەڵواسیبوو.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە ١١ی رەشەممە، ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵی سەقزی بە ناوی " ب . ر" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە بەهۆی "کێشەی خێزانی" و لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

حەفتەی ڕابردووش ژنێکی دیکەی سەقزی بەناوی "بەیان" کە ئەویش دانیشتووی گەڕەکی بەهارستان بوو، لەرێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەماوەی مانگی رابردوودا چەندین ژنی کوردستانی لەشارەکانی مەریوان، سەقز، پیرانشار ، شنۆ و ... کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ئێران

ناهید کورجی بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

29697.jpg
لەماوەی رۆژانی رابردوودا دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای خوراسانی رەزەوی حوکمی ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر چالاکێکی مەدەنی دانیشتووی شاری مەشهەد سەپاند.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، شەوی شەممە ١٩ی رەزبەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاو، هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری مەشهەد هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ناهید گورجی وێڕای دەستبەسەر کردنی ماڵەکەشیان پشکنی.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ناهید گورجی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر و ئەو سزایە بەسەردا سەپاوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە رەزبەی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا، بەڵام دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای خورسانی رەزەویسزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەر ناوبراودا سەپاند.

بە وتەی نزیکانی ناهید گورجی، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبار چالاکی لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە و جگە لەوە هیچ جۆرە چالاکییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نەبووە.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ١حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا" ( ١ حاڵەت)

ئامادەکار: شاهۆ
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند