ڕووسیە: هیوادارین لایەنەکانی سووریە لەسەر سیستمی فیدڕاڵی ڕێک بکەون

هەروەها سێرگێئی ڕیابکۆف، ڕوونی کردەوە کە تەواوی لایەنەکانی سووریە دەبێ پێوەرێکی تایبەتیان بۆ پێکهاتەی سیاسیی سووریە بۆ داهاتوو هەبێت، لەسەر بنەمای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان، بۆ نموونە لەسەر دامەزراندنی سیستمی فیدڕاڵی، ڕێک بکەون.
ناوبراو هەروەها نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر جموجۆڵی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە لەسەر سنوورەکانی سووریە نیشاندا و ڕایگەیاند کە، دەستێوەردانەکانی تورکیە لە کاروباری سووریە، زەربەیەکی گەورە لە ئاگربەستی ئەو وڵاتە دەدات.
شایانی باسە کە ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریە ناسراو بە "ئەنەکەسە" کە لە چەند حزب و لایەنی جۆراوجۆر پێک دێت، داوای دامەزراندنی سیستمی فیدڕاڵی لە سووریە دەکات.