کۆماریخوازەکان، ڕەخنەیان لە هەڵبژاردنەکانی ئێران گرت

١٣٩٤/١٢/٠٩ - ٢٨-٠٢-٢٠١٦ - ١١:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٩٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆماریخوازەکان، ڕەخنەیان لە هەڵبژاردنەکانی ئێران گرتئاژانسی کوردپا: ڕەتی شیاویی پاڵێوراوانی میانەڕەۆ لە هەڵبژاردنەکانی دوو ڕۆژ لەمەوبەری ئێران، وەک هێمای بێ‏هیوایی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئەمریکا ــ ئێران، چاوی لێ‏دەکرێت.

بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان، بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک، بە تۆندی ڕەخنەی لە دۆخی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی هەینی لە ئێراندا گرت.

ئێد ڕۆیس لەو نامەیەدا دەنووسێت: "ڕەتی شیاویی پاڵێوراوانی میانەڕەو، تاقیکردنەوەی مووشەکی و گرتنی دەریاوانان، بەپێچەوانەی بەڵێنەکانی ئۆباما لەمەڕ نەرمی‏نواندن و بەرپرسیاریەتی کۆماری ئیسلامی بوون.

ناوبراو لە درێژەدا باس لە دەست‏پێ‏ڕاگەیشتنی حکوومەتی ئیسلامی بە ١٠٠ میلیارد دۆلار لە پارەئازادکراوەکان دەکات و سپای پاسداران بە بەهرەمەندی سەرەکیی لەو دۆخە و بەهێز بوونی لەناوچە دەزانێت.

بەرپرسی پێشووی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، یەکێکی دیکە لەو کۆماریخوازانە بوو کە ماوەیەک پێش ئێستا لە هەمبەر هەڵبژاردنی ٧ی ڕەشەمە هەڵوێستی گرتووە.

جان بەینێر، هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگانی وەک هەوڵێک لەپێناو وزەدان بە ڕێژیمێکی نەخۆش لەقەڵم دابوو.

ڕۆژی هەینی، ڕۆژنامەکانی ئەمریکا، وەکوو واڵستریت ژوورناڵ، باسیان لەو دەنگدانە کردبوو کە ڕێڕەوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دیاری دەکات و چاکسازیی‏خوازاەکان بە شوێن کەڵکی سیاسی لەو هەڵبژاردنانەوەن.

دوائامارە نافەرمییەکان، باس لە چوونی سەدا شەستی کەسانی سەربە بناژۆخوازەکان بۆ مەجلیسی شووڕای ئیسلامی دەکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

کرماشان/ چوار کرێکار تووشی سووتان بوون

١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٢٢ تاران

شیری ماوە بە سەرچوو، چوار قوتابی نەخۆش کرد

١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تاران

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:١٢ تاران

قەساسی سیاسییەکی کورد لە قوم یەکلایی کرایەوە

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تاران

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تاران

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تاران

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت