ئاگربەسی سووریە لە حومس و دەرعا لە لایەن ڕێژیمی ئەسەدەوە پێشێل كرا

١٣٩٤/١٢/٠٩ - ٢٨-٠٢-٢٠١٦ - ١١:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٧٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئاگربەسی سووریە لە حومس و دەرعا لە لایەن ڕێژیمی ئەسەدەوە پێشێل كرائاژانسی كوردپا: لیژنەی هاوئاهەنگیی وتووێژەكان ڕۆژی شەممە ٢٧ی فیورییە ڕایگەیاند، چەند خولەكێك پاش پەسەندكرانی بڕیارنامەی ئاگربەسی سووریە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، ڕیژیمی ئەسەد لە چەند ناوچەیەك وەك حومس و دەرعا ئاگربەسی پێشێل كرد.

بەپێی هەواڵی ئەلعەرەبیە، بەپێی گەڵاڵەی كۆتایی هێنان بە شەڕ، بڕیارە پاش دەستپێكردنی ئاگربەس لە سووریە، بە زووترین كات یارمەتییە مرۆییەكان بگەیەنرێنە تەواوی ناوچەكانی ئەو وڵاتە.

هەروەها پێشنیار كراوە وتووێژە سیاسییەكان درێژە بكێشن و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان جێبەجێ بكرێت.

لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە كە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڕووسیە چاوەدێری بە سەر جێبەجێكرانی بڕیارنامەكەدا لە سەر ئەرزی واقیع دەكەن.

بەپێی ئەو ڕێككەوتنە ئەگەر یەكێك لە لایەنەكانی شەڕ، ئاگربەسەكە پێشێل بكات، لەگەڵ ئەمریكا، ڕووسیە و ئەندامانی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بەرەوڕوو دەبێت.

هاوكات ستێفان دیمێستۆرا، نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریە ڕایگەیاند كە لە ڕێكەوتی ٧ی مارسدا وتووێژەكانی نێوان هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە و ڕێژیمی بەشار ئەسەد دەست پێ دەكاتەوە.

دی مێستۆرا هەروەها وێڕای داوای دانبەخۆداگرتن و ڕاوەستاندنی شەڕ لە لایەنەكانی شەڕی سووریە، ڕایگەیاند ئەگەر ڕەوتی ئاشتیخوازانە لە سووریەدا بەرەوپێش نەچێت، بژاردەی سەربازی چارەسەرێكی گونجاو دەبێت.

بڕیارنامەی ئاگربەسی سووریە، لە لایەن ٩٧ لایەنی چەكدارەوە قبووڵ كراوە. ئەو بڕیارنامەیە دوو ڕێكخراوی ئیسلامیی داعش و بەرەی نوسرەت لە خۆ ناگرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٨ - ٢٩-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

دارستانەکانی ناوچەی سەوڵاوا ئاگریان تێ‌بەردرا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا