عەرەبستانی سعوودی لە هەولێر کونسولخانە دەکاتەوە

١٣٩٤/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٦ - ١٦:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٦٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

عەرەبستانی سعوودی لە هەولێر کونسولخانە دەکاتەوەئاژانسی کوردپا: بە هاتنی دیپلوماتێکی عەرەبستانی سعوودی بۆ هەوڵێر، کونسولخانەی عەرەبستانی سعوودی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاژانسی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو دەوڵەتی پاشانشینی عەربستانی سعوودی یەکێک لە دیپلۆماتە گەورەکانی خۆی بە ناوی "عەبداڵ مونعم عەبدوولڕەحمان ساڵح ئەلمەحموود" ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.

ئەو دیپلۆماتەی عەرەبستانی سعوودی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، باسی لە کرانەوەی باڵویزخانە وڵاتەکەی لە هەوڵێر کرد و ڕاگەیاند: هاتنی ئێمە بۆ هەوڵێر هەم بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە و هەم بۆ خەڵکی عێراق سەرەتایەکی باشی دەبێت.

عەبداڵ مونعم لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی: ئێمە هەرێمی کوردستان بە جێ ناهێلین و پشتیوانی لێدەکەین.

29607.jpg
کاناڵی کوردستان ٢٤ لە زاری نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرەوە ڕاگەیاند: "عەرەبستانی سعوودی لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا وڵاتێکی گرینگ بە ئەژمار دێ و پەیامی ئەوان بۆ ناوچەکە گرینگە.

لە ناوڕاستی مانگی ڕابردوودا، باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە عێراق گووتی لە چەند ڕۆژی داهاتوو باڵوێزخانەی عەربستان لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

لەو کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانەیەدا، کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەشەمە لە هەوڵێر بەڕێوە چوو، باڵوێزی فلستین و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش تێدا بەشدار بوون.

لە کاتی هێرشی حکوومەتی پێشووی عێراق بۆ سەر کویت، دەوڵەتی عەرەبستانی سعوودی پەیوەندیی دیپلۆماسی و سیاسیی خۆی لەگەڵ بەغدا بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ پچڕاند و هەتا لە مانگی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، باڵوێزخانەی خۆی لە بەغدا کردەوە.

هەتا کو ئێستا زیاتر لە ٢٢ وڵاتی بیانی باڵوێزخانەیان بە شێوەی فەرمی لە هەولێر هەیە و کردنەوەی کونسولگەری عەرەبستانی سعوودی لە کاتی ئاڵوزبوونی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بە تایبەت کێشە و ئاڵوزی لە نێوان ئێران و عەرەبستان، گرینگ و جێی تێڕامانە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تاران

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:١٢ تاران

قەساسی سیاسییەکی کورد لە قوم یەکلایی کرایەوە

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تاران

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تاران

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تاران

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت

١٣٩٥/١١/٢٦ - ١٤-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٤ تاران

دانیشتوانی ئەهواز ڕژانە سەر شەقام