کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٢)

١٣٩٤/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٦ - ١٩:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٢)لە کۆتایی ئەم حەوتووییە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی مەجلێسی خوبرەگانی ڕێبەری و خولی دەیەمی مەجلێسی شوڕای ئیسلامی لە ئێران بەڕێوە دەچێت. تاکوو ئێستا هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیەندراو، هەڵوێستیان لەمەڕ هەو پڕۆسەی دەربڕیوە کە زۆربەی ئەو ڕێکخراوانە ڕاستەخۆ سیاسەتی بایکۆت و داواکاری نەچوون بۆ سەندووقی دەنگدانیان لە خەڵک کردووە.

لە حەوتووی کۆتایی ئەم هەڵبژاردنانەدا، ئاژانسی کوردپا کۆمەڵێک وتووێژی لەگەڵ کەسایەتی سیاسی پێکهێناوە کە تا ڕۆژی هەینی هەموو ڕۆژێک ڕوانگەی گشتیی ئەو کەسانە لەبارەی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکرێتەوە.

دووهەم وتووێژ لەگەڵ عەلی مهرابی، چالاکی سیاسی کوردی پەیرەوی یارسان دانیشتووی سووید ــە.

کوردپا: ئایا تۆ خەڵک بۆ سەر سندووقی دەنگدان هان دەدەی ؟ بۆ؟
عەلی مهرابی: لە یەک وتە نەوڵا، بەندە ڕازی بەبەشداری خەڵک لە یاری هەڵبژاردنەکانی ڕیژیم کە تەنیا بۆ وەرگرتنی جۆرێک ڕەواییدانی کازبی خەڵک لە ڕێگای بەڵێنە بێ پشتیوانەکانەوە نیەم. بۆ؟ چونکوو مافی هەڵبژاردن مافێکی سروشتییەو بە بێ هیچ پێشمەرجێکمافی شارستانیەتی هاوڵاتییانی سەرزەوییە کە ئەگەر لەو هەڵبژاردنانەداهەموو یاساکان لە ژێر چاوەدێری ناوەندەکانی سەر بە کەس یان گرووپێکی تایبەت و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان نیە ونەبێت. لە ئێران ئێستا ڕێڕەوی هەڵبژاردن لە مەداری بەرژەوەندی و ئیدئۆلوژی شەخسی وەلی فەقیی و ئەو گرووپانە دایە کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و هەڵدەسورێ کە تەنانەت لە نێویان خۆیان کێشەیان لە سەر خودی ناخودی هەیە.

29594.jpg
عەلی مهرابی، چالاکی یارسان
لەو هەڵبژاردنەدا دەرەجەی وەفاداری و کاسەلێسی بەربژێرەکان بۆ وەلی فەقیی خامنەیی مێعیاری باش و خرابی ئەوانە و لەسەر ئەو بنەرەتەش دەبێ لەگەڵ یەکدی دا کێبرکی بکەن نە بۆ ماف و ئازادی خەڵکی. لە وەها سیستمێکدا هەڵبژاردن تەنیا شانۆیەکی فریوکارانەیە، لە کاتێکدا هەڵبژاردنی ئازادی دێموکراتیک و شارستانیانە دەبێ زۆرترئەمنیەتی نارازییەکانی دژبەر رێژیم لە هەڵبژاردنی نوێنەراندا دابین بکات و مێعیاری باش و خراب، گەڵاڵەی ئەوان بۆ خۆشبژیوی گشتی وئازادی هاوشێوەکانیان بێ و نە ئەوەیکە پێش لە دەستپێکی هەڵبژاردن سوێندی وەفاداری بۆ زۆڵم و وەرگرتنی بەڵێنی نەگۆڕینی ئەو سیستەمە گارانتی بکەن.

لە حکوومەتی ئیسلامی تەواوی حەشیەمەتی ئێران بارودۆخی زیندانیانیان هەیە کە لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ هەڵبژاردنی یەکێک لە پاسەوانی زیندان بەشداری دەکەن، هەتا لە نێوان جەڵادەکان کەسێکی شیاو بۆ دەستێوەردان و دیاری کردنی چارەنووسیان هەڵبژێرن. ڕاستە ئەوان هەڵدەبژێردڕین بەڵام لە دۆخێکی لە باردا ئەوان مرۆڤێکی ئازاد نین، چونکو پێشتر ئەوانە لەلایەن گرووپی پاسەوانانی زیندانەوە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان لێ سەنراوەتەوە و لە وەها دۆخێکدا زیندانیان دەنگ بە پاسەوانەکانی خۆیان دەدەن کە هەتا چەند ساڵی دیکە لە زیندان دا بمێنەوە و لەو ڕێگەیەوە زیندانی بوونی خۆیان و پاسەوانی بوونی بەرپرسانی خۆیان بەشێوەی فەرمی پشتڕاست بکەنەوە.
هەڵبژاردنێکی درووست دەبی دەسەڵاتی گۆڕینی سیستم و کەسەی یەکەمی ئەو نیزامەی لە بەردەست دەنگدەران دابنێ و مافی هەڵبژاردنی ئازاد و بێ پێشمەرج بۆ هاوڵاتییان گارانتی بکات. لە کاتێکدا لە نیزامی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە پێشەوە مافی ئازادی هەڵبژاردنی هاوڵاتییان لە ڕێگای شوورای بیگابانەوە پاریزەری بەرژەوەندی ڕێبەر سەندراوەتەوە. کەواتە بەشداری لە هەڵبژاردن لە چوارچێوەیەکی قورس و قوڵدا زیندانێکی گەورەی ئەمنیەتی و هەڵبژاردن خۆی بەشێک لە یاسایی کردنی ماشێنی سەرکوتو فریودانی خەڵکیە.

کوردپا: لە ڕوانگەی ئێوە، "بایکۆتی چالاکانەی هەڵبژاردن" بە چ واتایەکە؟
عەلی مهرابی: بایکۆتی چالاکانە لەم هەلومەرجەی هەنووکەیی ئێراندا، هەنگاوێکی ئازادیخوازانە، دادپەروەرانەیە و هاوئاهەنگی دەوێت کە زوو یان درەنگ دەبێ نەتەوەکان و خەڵکی ئەم سەرزەمینە پێی بگات.

لە ئێستاشدا ئەو هاوئاهەنگیی و ئامادەگییە بە داخەوە نایبینم. بایکۆتێکی چالاکانە کاتێ بەسوودە کە لە ڕێگای ڕێکخستن و دامەزراوە خەڵکیی و حقووقییەکان بێ، هۆکار و ئامانجی ئەو بایکۆتە لەناو خەڵکدا باس و ڕوون بکرێتەوە. بە هەر حاڵ نابێ لەو کردەوانەی رێژیمی ئێران کەلە ناوچە خوڵقاندوویەتی و بەشێک لە دژبەرانی حکوومەتیی ئیسلامی تووشی تەوەهۆمی تۆقین لە داهاتوو کردووە، غافڵ بین. ئەوەی لە لوبنان، سووریە، یەمەن و عراق ڕوو دەدا، هۆیەکە کە حکوومەتی ئێران هۆکارەکەیەتی، چوونکە دەیهەوێت جەماوەر لە هیوا بە داهاتوویەکی چاکتر و بنیادنانی سیستەمێکی خەڵکی و دێمۆکراتیک بێ هیوا بکات و لە هەر چەشنە گوڕانێک بیانترسێنێت. لەبەر ئەوەی کە کەرەستەی سەرکوتی رێژیم لە لایەک ترس و دڵەراوکێ ئێرانییەکانە لە گیرخواردن بە چارەنووسی عراق، سووریە و یەمەن و لەلایەکی تریش قەبووڵ کردنی بەشێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆنی ناوەندگەرا و تەنانەت چەپی ئێرانی بە ڕازی بوون بەو دۆخەی ئێستا کە دەبێتە تەحەمول کردنی ئاخووند و رێژیمی ئیسلامی کە دواجاریش ڕکوودی سیاسی بە دواوە دێت. بەڵام ئەزموونی مێژوویی نیشانی داوە کە سەرهەڵدانی جەماوەری ژێردەستە هەر ڕوو دەدات. بە بڕوای من ئەگەر لە هەلومەرجی ئێستادا، ڕاگەیاندنی بەربڵاو و کەرەستەی نارەزایەتی لە هەمبەر شانۆی هەڵبژاردنەکان بە بەراورد لەگەڵ درۆدەلەسەی ئاخووندەکان نەبێ و ڕووناکبیران و ئازادیخوازان نەتوانن ئەو شانۆ درۆیینانە ریسوا بکەن، کاتی زۆرمان داوەتە ئەوان تاکوو لە دەسەڵاتداریی خۆیان بەردەوام بن و خولێکی دیکەیش لەو شانۆیە تەدارێک ببینن.

ئەگەر ڕاستگۆیانە چاو لە بابەتی ڕەوتە مێژووییەکان و بەردەوامی ئەو ڕێژیمە بکەین، ناسەرکەوتوویی ڕەوتە ئازادیخواز ودادپەروەرەکانی ئەو وڵاتە لە ناهاوئاهەنگی گرووپە سیاسی و کەسایەتییە ئازادیخوازەکانی ئێران دەبینینەوە.

گەرچی تێکۆشان کەم نەبوو، بەڵام بە ئاکام نەگیشتنی دەرەنجامی ناسەرکەوتوویی تێکۆشەران لە لایەک و هێزی هەڵخڕەتاندنی ئاخووندەکان لە لایەکی تر بووە. کەوابوو پێکهێنانی وەحدەتی عەمەڵ لە ڕێکخستنی سەرهەڵدانێکی گشتیی و هێنانەبەر باسی درووشمی ئازادیخوازانە و دادپەروەرانە ببێتە ڕۆژەڤ و ببرێتە ناو جەماوەر. ڕەمزی سەرکەوتن لە داهاتوودا بەندە بە قەبووڵی کەتواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و دانی ڕێکاری دروست لەپێناو پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەی نەتەوەگەلی نیشتەجێ ئێران. نەک ئەوەی کە تەحەمولی خرابترین شێوەی حکوومەتداریی لە جیهاندا بە بیانووی مەترسی جیاوازیخوازی یان مەترسی دەربڕینی دیاردەیەکی هەبوون و هاوهەڵوێستی دەگەڵ رێژیم لە ئینکاری هەندێ ڕاستیی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و خەڵکی.

دەبێ ئێرانێکی فرە نەتەوە قەبووڵ بکرێت و هاوکات بۆێرانە بۆ ژیانێکی ئاشتیخوازانە لە داهاتوودا، گەڵاڵەیەکی نوێ بدرێت. تەنیا لەم ڕێگایەدایە کە شکستی ئاخووند مەیەسەر دەبێ و بڕوای گشتی نەتەوەگەلی ئێران دەبێتە هۆکاری سەرهەڵدانێکی ڕێکخراو و ئامانجدار کە دەتوانێت لەوەی کە ئاخووندەکان لە سووریە و عراق خوڵقاندوویانە، دەرباز بن، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە بەشداری لە هەڵبژاردنێک کە گرووپێکی مەزهەبی مافی رەت یان پەسندی شیاویی کەسەکانی بۆ تێپەڕین لە فیلتری گرووپی خۆی و بە سوودی خۆی هەبێ، شتێک جگەلە سووکی و گاڵتەی ئازادی بەرهەمی نییە و نابێ. تەنیا سەرچاوەی پەسند یان ڕەتی شیاوی پاڵێوراوێک، دەنگی ئازاد و بێ شەرتی خەڵکە.

لینکی پێوەندیدار:
کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(١)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٧ - ١٩:٠٣ تاران

قوتابیی هێمن شوێن پێی مامۆستاکەی بزر ناکات

١٣٩٦/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٧ - ١١:٥٦ تاران

کێشەی بنەماڵەیی خۆکوژیی هاووڵاتییەکی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٩:٠٤ تاران

حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی کورد کەم کرایەوە

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٥ تاران

زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی پاریزگای ئیلام دەستبەسەر کران

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

هاووڵاتییانی شاری سنە و مەریوان "نا"یان بە ئێعدام گوت

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٥٥ تاران

دوو کرێکاری کورد بوونە قوربانی ڕووداوی کار

١٣٩٦/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٥١ تاران

نوشیروان مستەفا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد