بەرموور ( ٢_ ٢٠١٦ ) : ڕاپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٤/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٦ - ١٨:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣٨٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور ( ٢_ ٢٠١٦ ) : ڕاپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانبەرموور: حەفتەی دووەمی فێبریەی ٢٠١٦ ( ٢_ ٢_ ٢٠١٦)

ئاژانسی کوردپا: ڕاپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ٤ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان کە بریتییە لە خۆکوژی دوو ژن لە کرماشان و مەریوان،دەستبەسەر کرانی ژنێکی کورد لە سنە و گوشار خستنەسەر زەینەب جەلالیان بە مەبەستی دانپێدانانی تەلفزیۆنی و ٦ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە دادگایی کرانی ٦ چالاکی مەدەنی ژنی دانیشتووی تاران لە شوێنەکانی دیکەی ئێران لە خۆوە دەگرێت.

29531.jpg

کوردستان

دەستبەسەر کرانی ژنێکی کورد لە سنە

29530.jpg
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا چەندین چالاکی مەدەنیی کورد لە شاری سنە دەستبەسەر کران و پاش دوو ڕۆژ ئازاد کران کە کەسێکیان ژن بوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٥ی ڕێبەندان، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەی ئاشتیخوازانەی هاووڵاتیانی مەدەنی کورد کە دژ بە تاوانەکانی تورکیە بە نیسبەت کوردانی ئەو وڵاتەوە کۆ بوونەوە و نزیکەی ٢٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.
شووناسی یەکێک لە بەشداربوانی ئەو گردبوونەوەیە کە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، سارا فەرهادی ڕاگەێندراوە.

ناوبراو پاش دوو ڕۆژ و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

درێژەی گوشارەکان بۆ سەر زەینەب جەلالیان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی تەلفزیۆنی

29529.jpg
زیندانیی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان کە لە زیندانی خۆی ڕاگیراوە، لە بەرانبەر دانی مورەخەسی داوای دانپێدانانی تەلفزیۆنی لێکراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، بەرپرسانی زیندانی خۆی لە دانی مورەخەسی بە زەینەب جەلالیان کە ماوەی ٨ ساڵە لە زیندانەکانی کرماشان و خۆی بەبێ کەڵک وەرگرتن لە مافی مورەخەسی ڕاگیراوە، خۆیان بواردووە.

پارێزەری زەینەب جەلالیان لە نوێترین وتووێژیدا گوتوویەتی کە، پێشگرتن بە مورەخەسیی ئەو زیندانییە سیاسییە، لەوانەیە بۆ ناچار کردنی ناوبراو بە دانپێدانانی تەلفزیۆنی بێت.

کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، لە زاری محەممەد شەریف ڕایگەیاند: "بەرپرسانی زیندان، ئیزنی مورەخەسی پێ نادەن و بەپێی هەلومەرجی ئەو زیندانییە، شیمانەی ئەنجامدانی دانپێدانانی تەلفزیۆنی دەکەم".

زەینەب جەلالیان کە تەمەنی ٣٣ ساڵە و ٨ ساڵ بەر لە ئێستا لە خاڵی پشكنینی "قازانچی"، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوێزرا.

حوکمی دەزگای قەزایی ئێران بۆ ناوبراو، لە سەرەتادا ئیعدام بوو و پاشان بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە و هەوڵ و تێکۆشانی بنەماڵە و پارێزەری زەینەب، بۆ داشکاندنی ئەو سزایە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ، تاکوو ئێستا بێ‏ ئاکام ماوەتەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بەهۆی دۆخی ناتەندرووستی زیندانەوە، تانە کەوتۆتە سەر چاوی. هەروەها ڕێگری لە چاوپێکەوتنی بەردەوامی حەفتانەی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ دەکرێت.

خۆکوژی دوو ژن لە شارەکانی کرماشان و مەریوان

29528.jpg
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو ژنی کورد لە شارەکانی کرماشان و مەریوان لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. حەفتەی ڕابردووش دوو ژن لە شنۆ و پیرانشار لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕێبەندان، ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ کە دوو گیانیش بووە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لە دەست دا.

شووناسی ئەو ژنە بۆ سەرچاوەکانی هەواڵ ڕوون نەبووەتەوە.

کۆرپەی ئەو ژنە کە دانیشتووی گوندی "دە بونیاد"ی مەریوان بووە، لەگەڵ دایکەکەی گیانی لە دەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی رێبەندان، کچێکی گەنجی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی بەخشی هڵشی کرماشان، بە چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکار و شووناسی ئەو کچە ڕوون نەبووەتەوە.

ئێران

بەڕیوەچوونی دادگای ٦ چالاکی مەدەنی ژن لە تاران

29527.jpg
لەماوەی رۆژانی رابردوودا دادگایی کرانی ١٨ چالاکی مەدەنی لە دادگای تاوانەکانی تاران بەڕێوە چوو کە ٦ کەسیان ژن بوون.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە ٢٠ی رێبەندان، دادگای ١٨ چالاکی مەدەنی لە قی ١٠٦٠ی دادگای تاوانەکانی تاران بەڕێوە چوو.

شەش کەسیان بەناوەکانی سیمین عەیوەزی، خەدیجە (لەیلا) غەفاری، ئەعزەم نەجەگی، پەروین سلێمانی، شەرمین یەمینی و سارا ساعدی ژن بوون و ئێستا چاوەڕێی بڕیاری دادگا لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکەن.

ئەو چالاکە مەدەنییانە رۆژی شەممە ٣٠ خەزەڵوەر، لە کۆبوونەوەیەکی ئاشتیخوازانە لە پێش دەرکی زیندانی ئێڤین بەشدارییان کردبوو و دەستبەسەر و دواتر بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ٢ حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا" ( ٦ حاڵەت)
ماڵپەڕی ماف نیوز ( ١ حاڵەت)
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران (١ حاڵەت)
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ( ١ حاڵەت)

ئامادەکار: شاهۆ
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٥ - ١٦-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٥٤ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری پیرانشار بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١٢:٥٣ تاران

ڕنوو گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٥٥ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٤٧ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری خۆی بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٢ - ١٣-١٢-٢٠١٨ - ١١:٣٥ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاریی کورد لە تاران