ئێران یەکێک لە کێشە نیزامییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زاینییە

١٣٩٤/١١/١٤ - ٠٣-٠٢-٢٠١٦ - ١٧:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئێران یەکێک لە کێشە نیزامییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زاینییەئاژانسی کوردپا: ئەشتۆن کارتێر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران یەکێک لە کێشە نیزامییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زایینیی وڵاتی ئەمریکایە.

بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، وەزیری بەرگریی ئەمریکاڕۆژی سێ‏شەممە ڕێکەوتی١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، دوای پەسندکردنی بودجەی نیزامیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە؛ وڵاتی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە دەبێ سەرنجی بدەینەوە و هەڵسووکەوتەکانی بخەینە ژێر چاوەدێرییەوە.

لە بودجەی نیزامیی ئەمساڵی ئەمریکادا، داوا کراوە کە وڵاتی ئێران بە وردی بخرێتە ژێر چاوەدێرییەوە.

هەڵسووکەوتەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بوونی هێزی نیزامیی ئەو وڵاتە لە وڵاتانی دراوسێ، نیگەرانیی ئەو وڵاتانەی لێ‏کەوتووەتەوە و تا ئێستا چەندین جار داوایان لەو وڵاتە کردووە کە کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی خۆی بێنێت.

هەروەها پشتیوانییەکانی ئەو حکوومەتە لە حکوومەتی بەشار ئەسەد، حیزبوڵڵای لوبنان و هاوکاریی گرووپە توندڕەوەکانی ناوچەکە بەردەوام کێشە و ئاڵۆزیی لە ناوچەکە ناوەتەوە.

بودجەی نیزامیی ئەمساڵی ئەمریکا نیسبەت بە ساڵی ڕابردوو لەسەدا ٣٥ زیادی کردووە و ئەوەش بۆ بەرەنگاربوونەی گرووپی تیرۆریستیی داعش و هەڕەشەکانی ڕووسیه ڕەچاو کراوە.

جیا لە هەڕشەی داعش و ڕووسیه، پێنتاگۆن بڵاوی کردووەتەوە کە چین، کۆرەی باکوورو ئێران کێشە و چالشی نیزامی بۆ سەر ئەمریکا و هەڕەشە بۆ ئەمنییەتی جیهان بەئەژمار دەکرێن.

بودجەی پێنتاگۆن بۆ ئەمساڵ بە بڕی ٥٨٥ میلیارد دۆلار مەزەندە کراوە و ئەوەش بۆ ئەوەیە کە ئەمریکا بتوانێت زلهێزەکانی جیهان کۆنتڕۆڵ بکات و خۆی نەخشەی ئەمنییەتی جیهان داڕێژێت.

بە وتەی کارتێر بەشێک لەو بودجەیە بۆ تێچووی چەک‌وچۆڵ، سایبری، فەزایی و ئێلێکتڕۆنیکی تەرخان کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:١٢ تاران

قەساسی سیاسییەکی کورد لە قوم یەکلایی کرایەوە

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تاران

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تاران

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تاران

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت

١٣٩٥/١١/٢٦ - ١٤-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٤ تاران

دانیشتوانی ئەهواز ڕژانە سەر شەقام

١٣٩٥/١١/٢٦ - ١٤-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٢ تاران

دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی و ناڕوونیی چارەنووسیان

١٣٩٥/١١/٢٥ - ١٣-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:١٧ تاران

کەیهان کەلهوڕ خەڵاتی گرمی بردەوە

١٣٩٥/١١/٢٥ - ١٣-٠٢-٢٠١٧ - ١٠:٤٦ تاران

دوو هاووڵاتیی سەقزی بە زیندان مەحکووم کران