پلەی ئێران لە بواری پاراستنی سروشتەوە دابەزیوە

١٣٩٤/١١/١٠ - ٣٠-٠١-٢٠١٦ - ١٧:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٧٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پلەی ئێران لە بواری پاراستنی سروشتەوە دابەزیوەئاژانسی کوردپا: لە نێو ١٨٠ وڵاتی جیهاندا، ئێران لە بواری پاراستنی ژینگەدا، پلەی سەدوپێنجەمی هەیە.

توێژینەوەی ناوەندێکی زانستیی لە ئەمریکا نیشان دەدا کە؛ پاراستنی ئێکۆسیستم و تەندروستی لە وڵاتی ئێران، بەرەوڕووی قەیران بووەتەوە.

ڕاپۆڕتێکی زانستگەی ییل دەریدەخات کە؛ کردەوە پەیوەندیدارەکان بە ژینگە لە ئێران(EPI) لە زۆرێک لە تایبەتمەندیەکانی وەکوو زیادبوونی پیسی ئاو و هەوا، لەنێوچوونی لێڕەوارەکان، ڕاوی لەڕادەبەدەر و کاولکردنی سەرچاوە سروشتییەکان، ڕەوتێکی سەرەولێژ دەپێوێت.

ڕەشبینی و ڕەخنەی توندی لێکۆڵەرانی زانستگەی ییل بە نیسبەت تایبەتمەندیی کردەیی ژینگە لە ئێراندا، لە ساڵی ٢٠١٦ لە کاتێکدایە کە بیرمەندان، توێژینەوەی EPI بە متمانە پیکراوترین توێژینەوەی ساڵانە لە بواری ژینگەیی لەقەڵەم دەدەن.

ساڵی ڕابردوو پلەی ئێران لەو بوارەدا، ١٠١ بوو کە ئەوساڵ بە ٤ پلە دابەزینەوە، گەیشتە ١٠٥، لەسەر ئاستی جیهاندا.

هەروەها لە نێو ٢٠ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین‏دا کە کردەوە ژینگەییەکانیان لەسەر بنەمای پاراستنی ئێکۆسیستمی سروشتی و تەندروستیی مرۆڤەکان هەڵسەنگێندراوە، ئێران لە پلەی سێزدەدایە.

لەم توێژینەوەدا، فینلاند، سوید، دانمارک و ئسلونی لە جیهاندا، بە ڕیز پلەی یەک تاکوو پێنجیان وەدەست هێناوە و سوومالییش لە پلەی ١٨٠دا جێی‏گرتووە.

29430.jpg
بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی کردەوە ژینگەییەکانی ئێران لە ماڵپەڕی ئەو زانستگەیە، هاوکات دەگەڵ پیشاندانی چالاکیی خەڵکیی لەمەڕ پاراستنی ژینگەی کوردستان و بزاڤی شکاندنی چەکی ڕاو و پێدانی خۆراک بە گیانلەبەر و باڵندەکان، لە کۆتایی حەوتووی ڕابردوودا، وێنەگەلێک لە ڕیزبەستنی ڕاوچییەکانی مەریوان بۆ وەرگرتنی فیشەکی دەوڵەتیی بۆ ڕاو بڵاو بوویەوە.

لەو وێنانەدا زۆرێک لەو کەسانە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا، بەهۆکاری جوراوجور لە درێژەدان بە ڕاو وازیان هێنابوو، سەرلەنوێ بە هاندان و تەماح وەبەرنانی ئیدارەی جەنگەڵبانی، چوونەتەوە ڕیزی ڕاوچییەکانەوە.

وشکەساڵی، لەنێوچوونی لێڕەوارەکان، بەنداو دروستکردن و ناکارامەیی لە بەڕێوەبەریی زێرابەکانی شار و شوێنە پیشەییەکان، لە قەیرانگەلی ژینگەیی ئێران دێنەهەژمار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا