ڕشتەی "كاردانیی مەداحی" مۆڵەتی بۆ خوێندن لە زانكۆدا وەرگرت خاوێنكردنەوەی لووتیش یەكێك لە وانەكانە

١٣٩٤/١١/٠٨ - ٢٨-٠١-٢٠١٦ - ١١:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٥٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕشتەی \ئاژانسی كوردپا: پاش لانیكەم ٣ ساڵ لە خستنەڕوی پێشنیاری دانانی ڕشتەی "مەداحی" لە سەر داوای ئەنجومەنی مەداحان، وەزارەتی زانستی كۆماری ئیسلامی قۆناغی كاردانی مەداحی دامەزراند.

"ڕەزا مۆعەمەمی مۆقەدەم"، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوە ئاینییەكان و ناوەندە فەرهەنگییەكانی سەر بە دەزگای پڕوپاگەندەی ئیسلامیی ئێران، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەواڵدەریی مێهری ڕاگەیاندووە: "مەبەست لە دانانی ئەم قۆناغە لە خوێندن، داڕشتنی بەرنامەی ئامانجدار بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی مەزهەبیی سەرنجڕاكێش بۆ لاوان و پیشاندانی كولتووری ڕەسەنی ئیسلامییە".

بە وتەی ناوبراو بەشێك لە وانە دەرسییەكانی ئەم بوارەی خوێندن بریتین لە:

"خاوێنكردنەوەی لووت و گوێ و قوڕگ، تێئۆریی موسیقی، خۆڕازاندنەوە، هونەری پێوەندی‏گرتن بە بێ‏ كەڵك وەرگرتن لە زمان و .... .

“مەداحی" یان "ڕەوزە خوێندن" یەكێك لە هونەرە نمایشییە مەزهەبییەكانە كە لە نێو پێڕەوانی مەزهەبی شیعەدا دەبیندرێ و زۆرتر لە ڕۆژانی مانگی مۆحەڕەم، سەفەر، نیوەی شەعبان و هەروەها كۆچی دوایی ئیمامە شیعەكان بەڕێوە دەچێ، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا و لە ئێران نێوەڕۆكی مەداحییەكان گۆڕانی بە سەردا هاتووە و پرسگەلی سیاسیی ڕۆژ تێیدا بەرجەستە دەكرێت.

هەروەها هەندێك لە مەداحەكان بۆ ئەوەیكە فرۆشێكی زیاتر لەم پیشە بكەن و پارەیەكی زیاتر وەدەست بێنن لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئاواز و موزیكە بەناوبانگ و پڕفرۆشەكان كۆپی دەكەن و شێعرەكانیان بەو جۆرە مێلۆدییانە دەخوێنن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا