ڕاگەیەندراوی زیندانیانی ئێڤین و گەوهەردەشتی کەرەج بۆ خەڵکی فەرانسە

١٣٩٤/١١/٠٧ - ٢٧-٠١-٢٠١٦ - ١٧:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٤٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕاگەیەندراوی زیندانیانی ئێڤین و گەوهەردەشتی کەرەج بۆ خەڵکی فەرانسەئاژانسی کوردپا: بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی ئێڤین و گەوهەردەشتی کەرەج، لە ڕاگەیەنراوێکدا بۆ خەڵکی فەڕانسە، سەبارەت بە سەفەری حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ئێران بۆ ئەو وڵاتە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لە ئێران، لە ڕاگەیەنراوی زیندانییانی سیاسیی ئێڤین و گەوهەر دەشتی کەرەج‏دا هاتووە؛ "حەسەن ڕووحانی دێکتاتۆرە و نوێنەرایەتیی خەڵکی ئێران ناکات".

بەشێکی دیکە لە ڕاگەیەنراوەکە تەرخان کراوە بۆ جینایەتەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و هاتووە؛ "حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٠٠٠ کەسی ئێعدام کراوی لە کارنامەی خۆیدا هەیە و مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان بە فەرمی ناناسێت و هەروەها سەرکوت و لێدان لەو وڵاتە درێژەی هەیە".

لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ "لە ئێران بەشێکی زۆر لە زیندانیانی سیاسی، بە تایبەتی چالاکانی مافی مرۆڤ، چالاکانی مافی منداڵان و ژنان، مامۆستایان، چالاکانی کرێکاری، هونەرمەندان و پارێزەرەکان بۆ ماوەی چەندین ساڵە لە زیندان‏دان".

هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا هاتووە، ئەو زیندانییانە لەگەڵ نەخۆشینی جۆراوجۆر بەرەوڕوون و هیچ پێڕاگەیشتنێکیان بۆ ناکرێت، لەگەڵ کەمیی دەوا و دەرمان و لەگەڵ کێشەی کەمیی شوێن بەرەو ڕوون و بەشێک لەو زیندانییانە لە بارودۆخێکی ناڵەبار و بە دوورخراوەیی بەسەر دەبەن. زۆربەی تاوانباران بە دانی بارمتە، چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکمەکەیانن، هەروەها خەڵکی ئێران لەژێر باری قورسی ئابووری، هەژاری، بێکاری و سەرکوت کردندا دەناڵێنن.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ "ئێمە ناتوانین ناڕەزایەتیی خۆمان لە پێشوازی کردنی ئێوە لە ئاخوندەکان لە ئێران دەرنەبڕین، وڵاتی فەڕانسە بە لانکەی دێموکراسی دەناسرێت، نابێ ئیزن بدەن فێڵبازێکی(شیاد) وەکوو ڕووحانی لەو وڵاتە جێگەی بێتەوە".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا