١٢هەزار دوکتوری پسپۆڕ، کاری پزشکییان وەلا ناوە

١٣٩٤/١١/٠٧ - ٢٧-٠١-٢٠١٦ - ١١:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٧٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

١٢هەزار دوکتوری پسپۆڕ، کاری پزشکییان وەلا ناوەئاژانسی کوردپا: بە هۆی "کەمیی داهات"ـەوە، بە هەزاران دوکتور لە ئێراندا، لە بازنەی پزیشکی چوونەتە دەرێ.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئێستادا دوکتورە پسپۆڕەکان، بەرەبەرە لە سیستمی پزیشکیی وڵات دەچنە دەرێ، کە ڕێژەی ئەو کەسانە بە زیاتر لە ١٢ هەزار کەس خەمڵێندراوە.

بەرپرسی کۆمەڵگەی دوکتورە پسپۆڕەکان بە "سروشتی" لەقەڵەم دانی ئەو کارەی پزیشکەکان، گوتوویەتی: "ئەو ڕووداوە بێگومان زەرەری زۆری بۆ خەڵک و توێژی پزیشکی بەدواوە دەبێت".

دوکتور ئیرەج خوسرۆنیا لە وتووێژێک دەگەڵ "شەفا ئانلاین"، "نەبوونی داهاتی پێویست"ی بە هۆکاری چوونەدەرەوەی دوکتورەکان لە بازنەی پزیشکی ڕاگەیاند".

دڵ‏ناسی، هەرس‏ناسی، پیرپزیشکی، پزیشکیی مێرمنداڵان و... لە خانەی پزیشکیی دەروونیی‏دا جێ دەگرن.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی لاچوونی ١٢ هەزار دوکتوری پسپۆڕ لە بازنەی پزیشکیی وڵات، لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو پێنوێنی داهاتی مانگانەی پزیشکانی دەوڵەتی، نیشانی دا کە داهاتی پزیشکی ئۆرۆلۆژی ٢٦ میلیۆن، چاو ٣٠ میلیۆن، ژنان و منداڵبوون ٣١ میلیۆن، گوێ و کەپۆ ٣٢ میلیۆن، نەشتەرگەریی دڵ ٣٨ میلیۆن و مێشک و دەمار ٦٥ میلیۆن تمەن بووە.

لە لایەکی دیکەوە، هەندێ لە کارناسانی کاروباری نێوخۆیی ئێران، باوەڕیان وایە کە بەرزبوونەوەی حەقدەستی پزیشکی، گرانی داودەرمان، زیادبوونی هەڵەی پزیشکی و بەریانی خەڵک بە چارەسەریی خۆیی، لە گرینگترین هۆکارەکانی نەچوونی هاووڵاتیان بۆ لای پزیشک و نەخۆشخانەکانە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران