واشنگتۆن/ بەشێک لە پارە ئازاد کراوەکانی ئێران بۆ کاری تیرۆریستی تەرخان دەکرێت

١٣٩٤/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٦ - ١١:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

واشنگتۆن/ بەشێک لە پارە ئازاد کراوەکانی ئێران بۆ کاری تیرۆریستی تەرخان دەکرێتئاژانسی کوردپا: جان کێری وەزیری دەرەوی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ ئەگەری ئەوە هەیە بە هۆی لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی وڵاتان لە سەر ئێران، بەشێک لە پارە ئازاد کراوەکانی ئێران، بگاتە دەست گرووپە تیرۆریستەکانی سەر بە سپای پاسداران.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئابووریی وڵاتانی جیهان کە لە شاری داووسی سوویس بەڕێوەچوو، جان کێری وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمڕیکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕاگەیاندنی "هەخا" وێڕای دان پێدانان بەو ڕاستییەدا گووتی؛ "هیچ کەسێک ناتوانێ بڵێت بەشێک لە پارە ئازاد کراوەکانی ئێران ناگاتە دەستی تیرۆڕیستەکان".

جان کێری سەبارەت بە گەماڕۆکانی ئەم دوایانەی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: "ئێمە بە ڕوونی ڕامانگەیاندووە بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو هەڵسوکەوتانەی کە بە بڕوای ئێمە پێشێل کردنی یاسا، یان بە چالش كێشانی شوورای ئەمنیەت، یان هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا بێت، لە گەماڕۆکان بۆ سەر ئێران کەڵک وەردەگرین".

وێڕاێ داواکاریی دووبارەی کۆنگرەی ئەمریکا، هێشتا سپای پاسداران نەچووەتە لیستی ڕەشی "سیا" وە، بەڵام وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٧ی زایینییەوە هەتاکوو ئێستا، سپای قودسی سەر بە سپای پاسداران و هەروەها حیزبوڵڵای لوبنان، کە ئێران پشتیوانیی لێ‏دەکات بە ناوەندگەلی تیرۆریستی ڕاگەیاندووە.
.
دەوترێ وەزارەتی دارایی وڵاتە یەکگرتووەکان، پارە ئازاد کراوەکانی ئێرانی بە ٥٢میلیارد دۆلار خەمڵاندووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١١/٠٣ - ٢٢-٠١-٢٠١٧ - ١٢:٢٧ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە ژاوەرۆی مەریوان دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١١/٠٣ - ٢٢-٠١-٢٠١٧ - ١٠:٤٩ تاران

دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/١١/٠١ - ٢٠-٠١-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

مەزهەر خالقی بۆ خەڵاتی ٢٠١٧ی ماملێ دەستنیشان کرا

١٣٩٥/١٠/٢٦ - ١٥-٠١-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

دیسان کۆڵبەرێکی کورد بووە قوربانیی