شیرین عیبادی نامەیەکی سەرئاوەڵای ڕوو لە حەسەن ڕووحانی بڵاو کردەوە

١٣٩٤/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٦ - ١١:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٦١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شیرین عیبادی نامەیەکی سەرئاوەڵای ڕوو لە حەسەن ڕووحانی بڵاو کردەوەئاژانسی کوردپا: دوابەدوای ئازادکردنی ٤ زیندانیی ئەمریکایی لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە، شیرین عیبادی نامەیەکی سەر ئاوەڵای ڕوو لە حەسەن ڕووحانی بڵاو کردەوە.

شیرین عیبادی، براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی، لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە هەمبەر ئازادکرانی ٤ زیندانیی ئەمریکایی، بە خستنە ڕووی ئەو پرسیارەی کە چ کاتێک نۆرەی ئاشتی لەگەڵ خەڵکی ئێرانە؟ داوای ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکانی ئێرانی کرد.

لە سەرەتای ئەم نامەدا هاتووە؛ ئازادکردنی "بارمتە" ئەمریکاییەکان جێگەی دڵخۆشییە و هیوادارم ئەمە ببێتە دەسپێکی ڕەوتێکی نوێ لەمەڕ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی نێوان ٢ وڵاتی ئەمریکا و ئێران، بەڵام نابێ ئەو زیندانییانەش لە بیر بکرێن کە لە ڕاستیدا بوونەتە "بارمتەی" دەستی بەرپرسە ئەمنیەتییەکان.
لە بەشێکی دیکە لەم نامەدا هاتووە: ئەو پرسیارەی کە من دەمهەوێ لە ئێوەی بکەم ئەوەیە کە؛ "کەی کاتی ئاشت بوونەوە لەگەڵ خەڵکی ئێران دەگات؟"

تاکوو بارمتەکانی وەک نەرگس محەممەدی، عیسا سەحەرخیز، بەهارە هێدایەت، ئۆمید کەوکەبی، سەعید مەدەنی و ... بە دیداری بنەماڵەکانیان شاد ببنەوە؟

لە بەشی کۆتایی نامەی ئاماژە بۆکراودا هاتووە: حکوومەتی ئێران لەگەڵ دوژمنە ٣٧ ساڵەکەی خۆی ئاشت بووەتەوە، بەڵام پێم سەیرە کە بۆچی ناتوانێ لەگەڵ خەڵکی خۆیدا ئاشت ببێتەوە؟

چەند ڕۆژ پێش ئێستا، کۆماری ئیسلامیی ئێران، بڕیاری ئازادکردنی ٤ زیندانیی ئەمریکایی بە ڕەچەڵەک ئێرانیی دەرکرد، کە پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی کردن دەستبەسەر کرابوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە