بە ئازادكردنی بارمتە ئەمریكاییەكان، ئەزموونی مێژوو دووپات كرایەوە

١٣٩٤/١٠/٢٧ - ١٧-٠١-٢٠١٦ - ١٢:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بە ئازادكردنی بارمتە ئەمریكاییەكان، ئەزموونی مێژوو دووپات كرایەوەئاژانسی كوردپا:دادستانی گشتی و شۆڕشی تاران ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی پەسەندكراوەكانی ئەنجوومەنی باڵای ئەمنیەت و مەسڵەحەتە گشتییەكانی حكوومەتدا، چوار زیندانیی ئێرانی ـ ئەمریكایی، ڕۆژی شەممە وەكوو بەشێك لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەكان، ئازاد كراون.

واشینگتۆن پۆست ئازادیی "جەیسۆن ڕەزاییان"ی پشتڕاست كردۆتەوە. هەروەها دەوترێت قەشە سەعید عابدینی، نەسروڵڵا خوسرەوی و ئەمیر حیكمەتی، ئازاد كراون.

هاوكات ڕاگەیاندنەكانی ئێران لە بەرانبەردا، باس لە ئازادیی حەوت ئێرانی دەكەن كە بە تۆمەتی پێشێلكردنی گەمارۆكان لە زیندانەكانی ئەمریكادا دەستبەسەر بوون. ئەو حەوت كەسە بریتین لە: نادر مەدانلوو، بەهرام میكانیك، خوسرەو ئەفقەهی، ئارەش قەهرەمان، توورەج فەریدی، نیما گولستانە و عەلی سابوونچی.

لە هەمان كاتدا، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز باس لەوە دەكات كە حكوومەتی ئەمریكا بەتەما بووە بە هۆی تاقیكارییە مووشەكییەكانی ئێران، كۆمەڵێك سزای نوێ بە سەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێ، بەڵام بەهۆی لەئارادابوونی دانوستانەكان بۆ ئاڵوگۆِڕی بەندكراوان، جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە وەدوا كەوتووە.

ڕۆیتێرز هەروەها دەڵێ؛ جان كێری و بەرپرسانی دیكەی ئیدارەی ئۆباما قبووڵیان كردبوو كە ئەگەر گەمارۆ تازەكان دژ بە بەرنامەی مووشەكیی ئێران جێبەجێ بكرێت، ئازادیی بەندكراوە ئەمریكاییەكان لە ئێراندا دەكەوێتە مەترسییەوە، هەربۆیە لە دوایین ساتەكاندا ئەو بڕیارە دوا خراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا