تێلگرام ئیدعای بەرپرسانی ئێرانی ڕەت کردەوە

١٣٩٤/١٠/٢٦ - ١٦-٠١-٢٠١٦ - ٠٩:١٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٣٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تێلگرام ئیدعای بەرپرسانی ئێرانی ڕەت کردەوەئاژانسی کوردپا: دوای ئەوەیکە وەزیری پێوەندییەکانی ئێران ڕایگەیاند کە؛ تێلگرام لەسەر داوای ئێمە کاناڵەکانی دژبەری ئێران دادەخات، بەرپرسی ئەو شیرکەتە ئەو وتەیەی بە توندی ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، دامەزرێنەری تێلگرام ئیدعای وەزیری پێوەندییەکانی ئێرانی نیسبەت بە داخستنی هەندێک کاناڵ، لەسەر دوای ئێران ڕەت کردەوە و گوتی کە ئەو کاناڵانە ئەگەری زۆری لە ئارا دایە "هەک" کرا بن.

"مەحموود واعزی" وەزیری پێوەندی و فەنناوەریی زانیارییەکانی ئێران، رۆژی چوارشەممەڕێکەوتی ٢٣یبەفرانباری ١٣٩٤یهەتاوی،ڕایگەیاندبوو شیرکەتی تێلگرام ڕایگەیاندووە، هەر کاناڵێكی سەر تێلگرام، وەزارەتی پێوەندییەکانی ئێران داوای بکات، دایدەخات.

داوی قسەی ئەو وەزیرەی پێوەندییەکانی ئێران، بەرپرسی تێلگرام بە توندی ئەو ئیدعایە وەدرۆ هێناوەوە و گوتی ئەو قسەیە ڕاست نییە.

واعزی لە قسەکانیدا گوتبووی کە تا ئێستا چەندین کاناڵی دژبەری ئێران لەسەر داواکاریی وەزارەتی پێوەندییەکانی ئێران لە تێلگرامدا ڵابردراون.

بەرپرسانی ئێران بەکارهێنەرانی تۆڕێ کۆمەڵایەتی تێلگرام ١٣ هەتا ٢٠ میلیۆن کەس بەراورد دەکەن و پرسی فیلتێرکردنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە تاوتوێ کراوە.

بەرپرسانی ئێران لە کاتێکدا باس لە فیلتێرکردنی ئەو کاناڵە دەکەن کە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسەکانی باڵای ئێران و دەفتەری خامنەییش کەڵک لەو توڕە کۆمەڵایەتییە وەردەگرن.

پێشتریش، ڕێکەوتی یه‌كی به‌فرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕۆژنامەی شەهروەندیئێران، له‌ڕاپۆرتێكدا بڵاوی کردەوە كه؛‌به‌كارهێنه‌رانی تێلگرام بۆ هه‌ناردنی هه‌ندێک له‌په‌یامه‌كان كه‌"وا دێته‌پێش چاو تێیاندا وشه‌گه‌ل یان واتاگه‌لی شموولی فیلتێرینگ"ی تێدایه‌، "له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگ به‌ره‌وڕوو ده‌بن و ناتوانن په‌یامه‌كانیان به‌ڕێ بكه‌ن بۆ كه‌سانی دیكه،‌یان خود له‌گرووپه‌كاندا هاوبه‌شی بكه‌ن".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ