لە هەر سێ خولەکدا بنەماڵەیەک لە ئێراندا هەڵدەوەشێتەوە

١٣٩٤/١٠/٢٢ - ١٢-٠١-٢٠١٦ - ١١:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٥٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە هەر سێ خولەکدا بنەماڵەیەک لە ئێراندا هەڵدەوەشێتەوەئاژانسی کوردپا: بە شێوەی نێونجی لە هەر کاتژمێرێکدا 6/18 حاڵەتی تەڵاق لە دادگاکانی ئێراندا تۆمار دەکرێت کە ئەمە بە واتای هەڵوەشانەوەی بنەماڵەیەک لە سێ خولەکدایە.

ڕۆژنامەی "آرمان" لە نوێترین ژمارەی خۆیدا، بە کەڵک وەرگرتن لە ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران و دەزگای تۆمار کردن (سازمان ثبت احوال) ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا باس لە زەنگی مەترسی لە نێوان دیاردەی تاڵاق و پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێراندا دەکات.

بەپێی ئەم هەواڵە، لە ساڵی ٩٣دا، ٧٢٤ هەزار و ٣٢٤ حاڵەت، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و لە بەرامبەریشدا، ١٦٣ هەزار و ٥٦٩ حاڵەتی تەڵاق لە ئێراندا ڕوویان داوە، کە ئەمە بە واتای ٦/٨٢ حاڵەت پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و ٦/١٨ حاڵەت تەڵاقە لە وڵاتدا.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ لە ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە بەرامبەر ٣/٤ حاڵەت پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، حاڵەتێکی تەڵاق تۆمار کراوە، کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٧٥دا، ئەم ڕێژە ٧/١٢ بووە.

ئەم ئامارانە لە تەنیشت ئامارە نادیارەکانی تەڵاقی عاتفی، زەنگی مەترسییەکی گەورەمان پیشان دەدەن.

کارناسانی سەربەخۆ، هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدان و زیادبوونی ڕێژەی تەڵاق بۆ پرسگەلێکی وەک بێکاری، کەم‏داهاتی، کێشە بنەماڵەییەکان، ئاریشە کۆمەڵایەتییەکان و دۆخی نالەباری ژیانی سیاسی دەگێڕنەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا