داعش هێرشی تیرۆریستی لە بەغدا ئەنجام دا

١٣٩٤/١٠/٢٢ - ١٢-٠١-٢٠١٦ - ١٠:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٥٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

داعش هێرشی تیرۆریستی لە بەغدا ئەنجام دائاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر پاساژ و مزگەوتێک لە بەغدا و دیالە، ٣٨ کەس کوژران و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی جەدیدەی شاری بەغدا و هێرشی چوار چەکداری گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر پاساژێک، ١٨ کەس دەکوژرێن و ٤٠ کەسیش بریندار دەبن.

هەروەها لە شاری شارەبان سەر بە پارێزگای دیالە، چوار مزگەوت بە دەستی تیرۆریستانی داعش دەتەقێندرێنەوە و نزیکەی ٢٠ کەس دەبنە قوربانی.

چالاکێکی مەدەنی لە شارەبان ڕایگەیاند کە مزگەوتی قودس، مزگەوتی گەورە، مزگەوتی موسەنا شێبانی و مزگەوتی قادسییە، لەو هێرشە تیرۆریستییەدا تەقێندراونەتەوە.

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌هێرشه‌كان ڕاگه‌یاندووە و ئاماژه‌ی بەوە کردووە كه‌ئامانج له‌هێرشه‌كه‌ی بۆ به‌غداد جدیده‌، كوشتنی "ڕافیزییه‌كان" بووه‌.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تاران

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تاران

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تاران

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تاران

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

١٣٩٦/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٢١ تاران

بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند