ماوەی پێنج ڕۆژە خوێندکارانی بواری نەوت مانیان گرتووە

١٣٩٤/١٠/٢١ - ١١-٠١-٢٠١٦ - ١١:٣٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٧٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ماوەی پێنج ڕۆژە خوێندکارانی بواری نەوت مانیان گرتووەئاژانسی کوردپا: بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی پارێزگای خووزستان، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن و مانیان لە خواردن گرتووە.

ڕادیۆ فەردا لەمبارەوە بڵاوی کردەوە، ئەم ناڕەزایەتییانە دوابەدوای قسەکانی کەریم سەلەحشور، جێگری هێزی ئینسانیی وەزیری نەوت هاتە ئاراوە کە گوتبوی؛ "وەزارەتی نەوت هیچ بەڵێنێکی لەمەڕ دامەزراندنی خوێندکارانی زانکۆکانی نەوت نەداوە".

ئەم قسانە لە کاتێکدا بڵاو بوونەتەوە کە لە دەفتەری هەڵبژاردنی بواری خوێندندا (دفترچە انتخاب رشتە) هاتووە دەرچوانی زانکۆکانی نەوت لە وەزارەتی نەوتدا دادەمەزرن.

خوێندکارانی ناڕازی دەڵێن؛ تاکوو بە نووسراوە کێشەی دامەزراندنمان چارەسەر نەکرێت، دەست لە مانگرتن هەڵناگرین و لە هیچ کام لە تاقیکارییەکاندا بەشداری ناکەین.

پێشتریش لە مانگی جۆزەرداندا، وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی، لە ڕاگەیەندراوێکدا هەر چەشنە ڕاکێشانی هێزی نوێی لە وەزارەتخانەکەیدا قەدەخە ڕاگەیاندبوو، کە لەگەڵ دژکردەوەی خوێندکاران بەرەوڕوو بوویەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەشدا مانگرتنێکی هاوشێوە لە لایەن خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتی نەوتەوە بەڕێوەچوو کە بە بێ ئاکام کۆتایی پێهات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ