توركیه دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خودموختاری كوردستانی توركیه‌یه‌

١٣٩٤/١٠/٠٨ - ٢٩-١٢-٢٠١٥ - ١٧:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٦٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

توركیه دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خودموختاری كوردستانی توركیه‌یه‌ئاژانسی كوردپا: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئیسلامخواز ـ پارێزكاری توركیه‌، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ داواكاریی خودموختاریی بۆ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی توركیه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ڕێبه‌ری حیزبی دێموكراتیكی گه‌لان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ خه‌یانه‌ت وه‌سف كرد. ئه‌ردۆغان پێش له‌ به‌جێهێشتنی توركیه‌ به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعوودی، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبۆل له‌به‌رامبه‌ر هه‌واڵنێراندا زیادی كرد كه‌ لێدوانه‌كانی ده‌میرتاش كرده‌وه‌یه‌كی دنه‌ده‌رانه‌یه‌.

ناوبراو وتی: "به‌پێی چ مافێك ده‌توانن له‌ چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی یه‌كه‌ی ئێمه‌دا، باس له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵات یان ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ن؟"
سه‌رۆك كۆماری توركیه‌ هوشداری داوه‌ به‌ كورده‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ نه‌ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ هێزه‌كانی سوپای توركیه،‌ ئیزنی پێكهێنانی وه‌ها ده‌وڵه‌تێكی خودموختار ناده‌ن به‌ ئه‌وان.

ڕێبه‌ری حیزبی دێموكراتیكی گه‌لان سه‌ر به‌ كورده‌كانی توركیه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ درێژه‌ی لێدوانێكدا وتی كه‌ كورده‌كانی توركیه‌ ده‌بێ بڕیار بده‌ن كه‌ گه‌لۆ ده‌خوازن له‌ ده‌وڵه‌تێكی خودموختاردا به‌رده‌وام بن یان له‌ ژێر سه‌ره‌ڕۆیی تاكێكدا بژین.

پاش ئه‌و لێداونه‌ی ده‌میرتاش، ده‌زگای دادی توركیه‌ دۆسیه‌یه‌كی بۆ ناوبراو به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی یاسای بنه‌ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه‌.

له‌م مانگانه‌ی دواییدا ته‌نگه‌ژه‌ له‌ نێوان كورده‌كان و ده‌وڵه‌تی توركیه‌ زیادی كردووه‌. له‌ دوو حه‌وتوو پێش ئێستاوه‌، هێزه‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی توركیه‌ ئۆپراسیۆنێكی بێ وێنه‌یان له‌ چه‌ند شاری توركیه‌ دژی گریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ست پێ كردووه‌ و تا ئێستا دوو سه‌د كه‌س له‌ هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان شه‌هید كردووه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئۆپراسیۆنی دژی كورده‌كان وه‌ك خۆی به‌ توندی به‌رده‌وام ده‌بێت.

ناوبراو وتی له‌ هاوینی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ٣٠٠٠ چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی هێزه‌كانی توركیه‌ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیه‌ و هه‌روه‌ها باكووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق كوژراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا

١٣٩٥/١٢/٢٤ - ١٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٩ تاران

لە کرماشان زیندانییەک ئیعدام کرا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٤٣ تاران

سەرما لە ناوچەی هەورامان گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٣٣ تاران

فەرزانە جەلالی ئازاد کرا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٤٢ تاران

ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکی دەستبەسەر کرد