بەرموور (٢١_٩٤) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٤/٠٧/٠٦ - ٢٨-٠٩-٢٠١٥ - ١٧:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (٢١_٩٤) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ٢ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لەدەستبەسەرکرانی کچە خوێندکارێکی کورد لەتاران و گیان لەدەستدانی ژنێکی سەقزی بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە و ٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لەدەستبەسەرکرانی دوو کچە خو ێندکار لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆوە دەگرێت.

حەفتەی یەکەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی

کوردستـــــــــــان

دەستبەسەر کرانی کچێکی خوێندکار

28712.jpg
مێهرەبان کەشاوەرز، خوێندکاری زانکۆی عەلامە تەباتەبایی تاران
هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری تاران دوای ئەوەیکە هێرش دەکەنە سەر ماڵی خوێندکاران، چەن خوێندکارێک دەستبەسەر و رەوانەی زیندان دەکەن.

بەپێی ئەو هەواڵانە کە بڵاو کراونەتەوە، رۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانان، کچە خوێندکارێکی کورد بەناوی مێهرەبان کەشاوەرز خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە لەخانووەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

ناوبراو خوێندکاری زانکۆی عەلامە تەباتەبایی تاران بووە.

مێهرەبان کشاوەرز دوای حەوتوویەک راگیران لەزیندانی ئێوین، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئێران

دەستبەسەرکرانی دو کچی خوێندکار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری تاران

28713.jpg
دوای هێرش کردنە سەر ماڵی خوێندکاران لەشاری تاران چەن خوێندکارێک بە هۆکاری ناڕوون دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ئێوین کران.

بەپێی ئەو هەواڵانە کە بڵاو کراونەتەوە، حەوتووی رابردوو دو کچە خوێندکار بە ناوەکانی کیانا کەریم‌پوور و غەزاڵ موقەدەم کە خوێندکاری زانکۆی خاجە نەسیری شاری تارانن لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکەیان و دوای پشکنینی ناو ماڵەکەیان، دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ئێوین دەکرێن.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە هاوکات و کەلوپەل و کەرەستە تاکە کەسییەکانی ئەو دوو خوێندکارە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

دوای ماوەی ٧ رۆژ لەدەستبەسەرکردنی ئەو دو کچە خوێندکارە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لەزیندانی ئێوین ئازاد کران.

ئامادە کار: شاهۆ
سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا (١حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا" ( ٢حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە