فیلم و لێژنەی ناوبژیوانی حەفتەمین فێستیڤاڵی كوردی لە لەندەن دیاری كران

- ١٤-١١-٢٠١١ - ١٠:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

فیلم و لێژنەی ناوبژیوانی حەفتەمین فێستیڤاڵی كوردی لە لەندەن دیاری كرانكوردپا: فیلم و ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانانی حەفتەمین خۆلی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندن و بە یادكردنەوەی دەرهێنەری كورد"یەڵماز گۆنەی" دیاری كران.

بەپێی راپۆرتی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی، فیلمە سینەمایی، دیكۆمێنتار، ئەنیمەیشن، كورتە فیلمەكانی سینەماكارانی كورد و بیانی سەجەم وڵاتان و هەروەها دیاری كردنی ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی فیلمی كوردی لە لەندەن دەست نیشان كران.

ئەندامانی لێژنەكە بریتین بوون لە، ماریا ئۆلسین بریتانیا، ویدا ساڵحی كوردستانی ئێران، نەزیرە توران كوردستانی توركیە، ئازاد ناسح عەلی و شیار عەبدی كوردستانی عێراق.

لە خولی فێستیڤالی فیلمی كوردی لەندەن، 18 فیلمی سینەمایی، 30 فیلمی دیكۆمێنتاری، 20 فیلم لە بەشی پێشبركێ‌و 36 كورتە فیلم لە دەرهێنەریی سینەماكارانی كورد و بیانی دەچێتە سەر پەردەی سینەماكان.

هەر لەو پێوەندییەدا، لە سێیەمین خوڵی پێشبڕكێی "یەڵماز گۆنەی بۆ كورتە فیلم" 20 فیلم لە سینەماكارانی كورد لە بەشی پێشبڕكێی ئەو فێستیڤاڵەدا نمایش دەكرێت.

سەرجەم ئەو فیلم و كورتە فیلمانە لە رێكەوتی 26‎ی مانگی خەزەڵوەرەوە هەتا 6 ًی مانگی سەرماوەز لە سینەما "پیكچێرز"ی لەندەن نمایش دەكرێن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا