بەرموور (٢٠_94) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٤/٠٦/٢٨ - ١٩-٠٩-٢٠١٥ - ١١:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (٢٠_94) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لەدەستبەسەر کرانی ژیلا نگەهدار لە شاری سنە و ٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە بانگهێشت کرانی مەعسوومە زیا بۆ پۆلیسی ئەمنیەت و بێبەش کرانی خوێندکاریکی دیکی بەهایی لە مافی درێژەدان بە خوێندن لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.

حەفتەی چوارەمی مانگی خەرمانانی١٣٩٤ی هەتاوی

کوردستـــــــــــان

سنە: چالاکێکی مەدەنی کورد دەستبەسەر کرا
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، چالاکێکی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

28669.jpg
ژیلا نگەهدار
رۆژی سێشەممە ١٧ی خەرمانان، هێزە لیباس شەخسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی کورد بە ناوی ژیلا نگەهدار و دەستبەسەریان کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە لیباس شەخسییەکان بە بێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی هێرشیان کردووە سەر ژیلا نگەهدار و وێڕای دەستبەسەر کرانی ناوبراو، دەستیان بە سەر کەلوپەلە تاکە کەسییەکانیشدا گرتووە.
ژیلا نگەهدار ئێستا لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت راگیراوە و هەوڵەی بنەماڵەکەشی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئێران

بانگهێشت کرانی مەعسوومە زیا بۆ پۆلیسی ئەمنیەت

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا یەکێک لە چالاکانی ژنی پەیڕەوی " عرفان حلقە" بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنییەت کرا.
28670.jpg
مەعسوومە زیا
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لەماوەی رۆژانی رابردوودا مەعسوومە زیا یەکێک لە چالاکانی ژنی پەیڕەوی ئایینی "عرفان حلقە" لە رێگەی تەلەفوونەوە بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنیەت کراوە.

لە رێکەوتی ١٨ی رێبەندانی ساڵی رابردوو، دادگای شۆڕشی تاران، مەعسوومە زیا پێڕەوی " عرفان حلقە"ی بە تۆمەتی " تێکدانی نەزمی گشتی لە رێگای بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی"بە ١ ساڵ زیندان و ٧٤ زەربە شەلاق مەحکووم کرابوو.

خوێندکاریکی دیکەی بەهایی لە خوێندن بێبەش کرا

لە درێژەی رەوتی بێبەشکردنی خوێندکارانی بەهایی لە مافی خوێندن لە زانکۆکانی ئێران، خوێندکارێکی دیکە پەیڕەوی ئەو ئایینە لە خوێندن بێبەش کرا.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە هاوڵاتییەکی بەهایی دانیشتووی تاران بەناوی مەهیارە نداف دوای بەدەستهێنانی پلەی ١٨٠٩ لە کونکوری سەراسەری ئێران، بە بیانووی کەمووکۆڕی لە پەروەندەکەیدا لە مافی خوێندن لە زانکۆ بێبەش کرا.

ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی پەیڕەوی ئایینی بەهایی بە بیانووی " کەمووکۆڕی لە پەروەندە"کەیاندا لە مافی خوێندن لە زانکۆکانی ئێران بێبەش دەکرێن و هیچ دامەزراوەیەکی حکوومەتی وڵامدەری سکاڵاکانیان نییە.



ئامادە کردن : شاهۆ

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا(1حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا"( 1حاڵەت)
ماڵپەڕی " سحام نیوز" ( ١ حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران

١٣٩٧/١١/٢٣ - ١٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٣ تاران

کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران دامەزرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ٢٠:٠٩ تاران

مەسعود شەمس‌نژاد بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرا