بەرموور (١٧-٩٤) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٤/٠٦/٠٥ - ٢٧-٠٨-٢٠١٥ - ١٣:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧١٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (١٧-٩٤) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانئاژانسی کوردپا:راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لەخۆکوژی ژنێک لە مەریوان و ٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە سەپاندنی ٦ ساڵ زیندان بەسەر گولڕۆخ ئیبراهیمی و زیادکردنی ٢ ساڵ حوکمی بەهارە هیدایەت لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.

حەفتەی یەکەمی مانگی خەرمانانی١٣٩٤ی هەتاوی

کوردستـــــــــــان

مەریوان: ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

28487.jpg
لەدرێژەی رەوتی خۆکوژی ژنان و کچانی کورد، ژنێکی مەریوانی لەرێگای خۆستووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، چەند رۆژ پێش ئێستا ژنێکی مەریوانی بە ناوی سارا ئیقباڵی لەرێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو ژنە تەمەن ٣٨ ساڵانە دوو ساڵ بەر لەئێستا لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و دایکی دوو منداڵیش بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سارا کە دوای جیابوونەوەی لەماڵی باوکی دەژیا، بەهۆی ئەوەی کە هاوسەرەکەی ئیزنی نەداوە منداڵەکانی ببینێت دەستی داوەتە خۆکوژی و لەئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

ئێران


گوڵڕۆخ ئیبراهیمی سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

28488.jpg
گوڵڕۆخ ئیبراهیمی بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراوە
گوڵڕۆخ ئیبراهیمی چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە سزای ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی شەممە ٣١ی گەلاوێژ، لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران، گوڵڕۆخ ئیبراهیمی، چالاکی مەدەنی دانیشتووی ئەو شارەی بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

ناوبراو ١٥ی خەرمانانی ساڵی رابردوو هاوڕێ لەگەڵ ئارەش ساد و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

بەهارە هیدایەت ٢ ساڵ زیندانی دیکەی بەسەردا سەپا

28489.jpg
بەهارە هیدایەت یەکێک لە ئەندامانی شۆرای ناوەندیی "دەفتەری تەحکیمی وەحدەت" بە دوو ساڵ زیندانی سزا درا
بەهارە هیدایەت، چالاکی خوێندکاری و ئەندامی شۆرای ناوەندی " دفتر تحکیم وحدت" لەبەرەبەرەی کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەی دوو ساڵی دیکە زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە،لە بەرە بەرەی کۆتایی هاتنی ماوەی مەحکومیەتی بەهارە هیدایەت، دوو ساڵ سزای زیندانی تەعلیقی ناوبراو کرا بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری.

بەهارە هیدایەت دوابەدوای شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لە رێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ئەو ساڵەدا لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە تاوانی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و پڕوپاگەندە بە دژی نیزام بە ٥ ساڵ زیندانی و پیشتریش بە تۆمەتی "بێ‌ڕێزی کردن بە رێبەر"ی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی ٢ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ بڕابۆوە.


هەروەها حوکمی ٢ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوەکەی چووە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە و بە حوکمەتەعزیرییەکەی زیاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە گشتی ماوەی ٧ ساڵ و نیو زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.

ئامادە کردن : شاهۆ

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا (١حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا" ( ٢حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران