بەرموور (١٦-٩٤) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٤/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٥ - ١١:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤١٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (١٦-٩٤) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ٦حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لەبارودۆخی نالەباری تەندروستی ئاتنا دائیمی و سدیقە مورادی، هەروەها دەرکرانی کچێکی بەهایی لە زانکۆ و دەستبەسەرکردنی ٣کەس لە ئەندامانی کلیسایەک لەئێران لە خۆ دەگرێت.

حەفتەی چوارەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی

ئێران

بارودۆخی نالەباری ئاتنا دائیمی لە زیندان

28439.jpg
ئاتنا دائیمی، رەزبەری ساڵی ۱۳۹۳ دەستبەسەر و ۵۷ رۆژ لە ژووری تاکە کاسی لە ژێر لێکۆڵینەوە بوو
ئاتنا دائیمی،چالاکی مەدەنی لەبارودۆخێکی نالەباری جەستەیی دایە و بەرپرسانی زیندان لەدەرمان کردنی خۆیان دەبوێرن.

بەپێی ئەو هەواڵانە کە بڵاوکراونەتەوە، ئاتنا دائیمی ٢٧ ساڵان، چالاکی مەدەنی بەندکراو لەبەندی ژنانی زیندانی ئێوین لەبارودۆخێکی خراپی جەستەیی دایە و دەوترێت کە لەوانەیە تووشی نەخۆشی بووبێ.

ئاتنا دائیمی لەماوەی دەستبەسەریدا لەزیندان لەبارودۆخێکی نالەباری تەندروستیدا بووە و بە بەردەوامیش بارودۆخەکەی بۆ بنەماڵەکەی باس کردووە.

ئەو چالاکە هەتا ئێستا چەندین جار داوای چارەسەریی پزیشکی لەبەرپرسانی زیندان کردووە بەڵام بەرپرسان داواکەیان رەت کردووە.

ئاتنا دائیمی چالاکی مەدەنی و چالاکی مافی منداڵان، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

دائیمی بە تۆمەتی''دژایەتی لەگەڵ نیزام، هەوڵدان دژی تەناهی وڵات لەرێگەی کۆڕ و کۆبوونەوە، بێ رێزی بە پیرۆزییەکان و بێ رێزی بە رێبەرانی ئێران" ئەو حوکمەی بۆ بڕاوەتەوە.

بارودۆخی نالەباری سەدیقە مورادی

28440.jpg
سەدیقە مورادی لە بانەمەڕی ٩٠ لە تاران دەستبەسەرو به ١٠ساڵ زیندانی حووکم دراوە
سەدیقە مورادی، زیندانی سیاسی دوای ٤ساڵ زیندانی کردن هەتائێستا مافی مورەخەسی پێنەدراوە.

هاوسەری ناوبراو باسی لەوە کردووە:"سەدیقە بە بەردەوامی بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێ. ماوەیەک لەمەوبەر ئەو خانمە لەگەڵ مەهوەش شاریاریان بۆ گرتنی "MRI" بە کەلەبچەوە بردرابوونە نەخۆشخانە.

ئەو زیندانییە سیاسییە ساڵی ١٣٩٠ دەستبەسەر کراوە و بەرپرسانی زیندان ماوە بە ماوەش رێگە دەدەن کە چاوی بە کچەکەی بکەوێت.

سەدیقە مورادی بە تاوانی موحاربە و پەیوەندی لەگەڵ نەیارانی حکوومەتی ئێران لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە ١٠ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی گەوهەردەشت حوکم درا.

ئەو ژنە ماوەی ٧مانگ لە بەندی ٢٠٩ زیندانی ئیویندا راگیرابوو و داتر بۆ بەندی گشتی گوازرابوویەوە.

بێبەش کردنی کچێکی بەهایی لەخوێندن

28441.jpg
دورسا قولی‌زادە خوێندکارێکی بەهایی لە خویندن بێبەش کراوە
کچە خوێندکارێکی بەهایی بەبیانووی ئایینەکەی لەدرێژەدان بە خوێندن لەزانکۆ بێبەش کراوە.

دورسا قولی زادە، خوێندکاری رشتەی مێعماری لەزانکۆی روزبەهانی شاری ساری، دوای کۆتایی هاتنی تاقیکارییەکان بانگێشتی ئیتلاعات و لەزانکۆ دەرکراوە.

ئەو کچە خوێندکارە ئاشکرای کردووە، "بە بێ هیچ تاوانێک و تەنیا بە هۆی بەهایی بوون منیان لەخوێندن بێبەش کردووە".

لەلایەکی ترەوە لەدرێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ سەر کەمایەتییە مەزهەبی و ئایینیەکان، رۆژی هەینی ١٦ گەلاوێژ، ٨ کەس لەئەندامانی کلیسایەک دەستبەسەر کران.

هایده شادنیا، شەهین بەشیری، مۆنا چاردۆڵی، شۆناسی ٣کەس لەو دەستبەسەرکراوانەن کە لە بۆنەیەکی ئاینیی" ستایش"ی لەناو کلیسادا دەستبەسەرکراون.

ئامادەکار: شاهۆ

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا(١حاڵەت)
ماڵپەری" چالاکانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی بۆ ئێران " (٣حاڵەت)
ماڵپەری "هێرانا" (١حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١٢:٥٣ تاران

ڕنوو گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٥٥ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٤٧ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری خۆی بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٢ - ١٣-١٢-٢٠١٨ - ١١:٣٥ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاریی کورد لە تاران