بەرموور (١٥-٩٤) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٤/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٥ - ١١:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٠٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (١٥-٩٤) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لەپژاندنی تیزاب بەژنێکی خەڵکی شاری بانە و ٤حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لەبارودۆخی مریەم ئەکبەری مونفەرید لە زیندان، ئیعدام کردنی ژنێک، گواستنەوەی ٢ ژنی دیکە بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ئیعدام لەخۆ دەگرێت.

حەفتەی سێهەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی

کوردستـــــــــــان

تێزاب پژاندن لەبانە

28376.jpg
تیزاب پژاندن لە بانە قوربانییەکی لێکەوتەوە
ژنێکی کورد لەبانە بووەتە قوربانیی پژاندنی تێزاب و لەو رووداوەدا بە توندی بریندار بووە.

رۆژی ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، ژنێکی کوردی خەڵکی شاری بانە لەلایەن چوار کەسی نەناسراوەوە لەشەقامی کەمەربەندی بە تێزاب هێرشی کراوەتە سەر و بەشێکی بەرچاوی جەستەی سووتاوە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە"ئەفسانە قوربانی" تەمەن ٣٧ ساڵ راگەیەندراوە.

ئەو ژنە کوردە ئێستا لەنەخۆشخانەی شاری سنە لەژێر چاودێری وردی پزیشکی دایە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە رێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕیش چوار کچ و ژن لە سێ رێیانی سەنگینی شاری بۆکان تێزابیان پێدا کرا و بە توندی بریندار بوون.

دەروونناسان بارودۆخی بەرکەوتووانی تێزاب بە گشتی بە " شبیە مرگ" وەسف دەکەن و باوەڕیان وایە کە قوربانیان بۆ هەمیشە جوانی روخسار و جەستەیان لەدەست دەدەن.

ئێران

بارودۆخی نالەباری مریەم ئەکبەری مونفەرید لەزیندان

28378.jpg
مەریەم ئەکبەری مونفەرید، دوای ٦ساڵ زیندانی تائێستا مافی مورەخەسی و چونە لای پزیشکی پێ نەدراوە
مریەم ئەکبەری مونفەرید، زیندانی سیاسی هەتا ئێستا مافی مەرەخەسی پێ نەدراوە.

مریەم ئەکبەری مونفەرید زیندانی سیاسی لەناڕازیانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٨٨ـە، دوای ٦ساڵ زیندانی و دەستبەسەر کردن، هەتا ئێستا مافی مەرەخەسی و کەڵک وەرگرتن لە ئیمکاناتی پزیشکی پێ نەدراوە.

مریەم ئەکبەری مونفەرید، دایکی ٣ منداڵە و هاوسەرەکەی لەپەیوەندی لەگەڵ مافی مەرەخەسی مریەم وتوویەتی: "لە ساڵی ٨٨وە هەتا ئێستا بۆ یەک کاتژمێریش مەرەخەسی پێ نەدراوە و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ماوەی ٢ساڵە لە یەک میلیارد تمەن بارمتەمان بە مەبەستی ئازاد کردنی داناوە".

مریەم ئەکبەری مونفەرید لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٨٨، دوای رووداوەکانی عاشورا دەستبەسەر کرا. لە ١١جۆزەردانی ساڵی ٨٩ لە لایەن سەڵاوتی دادوەری لقی ١٥ دادگای شۆرشی تارانەوە بە ١٥ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە بە موحاربە لە رێگەی هاوکاریی کردنی سازمانی موجاهدینی خەلقی ئێران تاوانبار کراوە.

بەردەوامی ئێعدامی ژنان لەئێران

28377.jpg
فاتمە حەدادی دوای گواستنەوەی بۆ ژوری تاکە کەسی لەزیندانی گەوهەر دەشت، ئیعدام کرا
جێبەجێ کردنی سزای ئێعدامی ژنێکی زیندانی و گواستنەوەی 3 ژنی دیکە بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجیکردنی حوکمی سێدارەیان

رۆژی دووشەممە ١٩ گەلاوێژ، فاتمە حەدادی دوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی لەزیندانی گەوهەر دەشت، ئێعدام کرا.

فاتمە حەدادی کە ماوەی ٨ساڵ لەو زیندانەدا دەستبەسەر بوو، کچێکی لەپاش بەجێ ماوە، هەروەها هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو راپۆرتە تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

لەلایەکی ترەوە، رۆژی شەممە ١٧ی گەلاوێژ، ژنێک بەناوی بەتووڵ کەریمی تەمەن ٥٥ ساڵ کە بۆ ماوەی ٤ ساڵە لە زیندان دەستبەسەرە بۆ جێبەجێکردنی سزای ئێعدام رەوانەی ژووری تاکەکەسی لەزیندانی قزل حەساری کەرەج کراوە.
بەتووڵ کەریمی دایکی ٣ منداڵە.

هەروەها، ژنێکی دیکە کە ماوەی ١٢ساڵە لەزینداندا راگیراوە، لە بەربەرەی جێبەجێ کردنی سزای ئێعدام دایە و دوەترێت کە حەفتەی داهاتوو سزاکەی جێبەجێ دەکرێت.

ئامادەکار : شاهۆ

سەرچاوەکان:

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا (١حاڵەت)

ماڵپەری " چالاکانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی بۆ ئێران " (٣حاڵەت)
ماڵپەری "هێرانا" (١حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٥ - ١٦-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٥٤ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری پیرانشار بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١٢:٥٣ تاران

ڕنوو گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٥٥ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٤٧ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری خۆی بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٢ - ١٣-١٢-٢٠١٨ - ١١:٣٥ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاریی کورد لە تاران