هەوڵێك بۆ خاوێن كردنەوەی زرێبار لەلایەن ژینگە پارێزەرانەوە

١٣٩١/٠٦/١٨ - ٠٨-٠٩-٢٠١٢ - ١٢:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤١٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەوڵێك بۆ خاوێن كردنەوەی زرێبار لەلایەن ژینگە پارێزەرانەوەئاژانسی كوردپا: لایەنگرانی ژینگەپارێز لە شاری مەریوان لە هەوڵێكی خۆڕسكانەدا دەستیان دایە خاوێن كردنەوەی زەریاچەی زرێبار.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییانی شاری مەریوان رێكەوتی ١٧ی خەرمانان بەشێكی بەرچاو لە دەورووبەری گولی زرێباریان لە زبڵ خاوێن كردەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندوە کە زیاتر لە ٧٠ هاووڵاتی ژینگە پارێز لەو چالاکیەدا بەشدار بوون.

زەریاچەی زرێبار كە یەكێك لە سەرچاوە سروشتی و گەشتیارییەكانی كوردستانە و سیما و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی بە مەریوان بەخشیوە، بەهۆی پشت گوێ‌ خستن و كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەت، رووبەڕووی مەترسیی جیددی ئالوودەبوون و لەناوچوون بۆتەوە.

زرێبار گۆلێكی جوان و سەرنجڕاكێشە و شوێنی ژیانی ٩٧ جۆر پەلەوەر، ٣٢ جۆر گواندار، ١٣ جۆر خشۆكە و ١١ جۆر ماسی و ١٠٠ جۆر گیای جۆراوجۆرە.

وێنە: marivannews
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا