چالاكێكی ئایینیی كورد بە دانانی وەسیقەی 50 میلیۆن تمەنی ئازاد كرا

١٣٩١/٠٦/١٨ - ٠٨-٠٩-٢٠١٢ - ١١:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاكێكی ئایینیی كورد بە دانانی وەسیقەی 50 میلیۆن تمەنی ئازاد كرائاژانسی كوردپا: عەبدوڵڵا عەباسی چالاكی ئایینی و یەكێك لە بەڕێوەبەرانی نووسینگەی شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستان دوای لە چل رۆژ دەستبەسەر كران، بە دانانی وەسیقەی 50 میلیۆنی لە زیندان ئازاد كرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و هەواڵی ماڵپەڕی ئیسلام كورد، عەبدوڵڵا عەباسی یەكێك لە بەرپرسانی دەفتەری حەسەن ئەمینی، موفتی و لێپرسراوی شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستان کە رۆژی هەینی رێكەوتی 6ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە بازگەی پۆلیسی جادەی سنە ـ كرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و رەوانەی ستادی خەبەری ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان كرابو پاش ٤٠ رۆژ رێکەوتی ١٤ی خەرمانان بە دانانی وەسیقەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شیوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.


5993.jpg
چەند رۆژ لەمەوبەر حەسەن ئەمینی لێپرسراوی شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستان لەم بارەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردستانی راگەیاند کە عەبدوڵڵا عەباسی ئەو چل رۆژە لە گرتنەی ئیتلاعات راگیراوە و رەوانەی دادگا نەکراوە و ئیزن مەلاقات و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان پێنەدابوو.

رێکەوتی ١٢ی خەرمامانیش هاشم حوسێن پەناهی یەکێکی تر لە چالاکانی ئایینی و بەرپرسانی نووسینگەی شۆرای مەکتەب قورئانی کوردستان لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا هیج هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە و ئیزنیان نەداوە بنەماڵەکەی جاویان پێ بکەوێ.

لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵەوە لە ناوچە کوردنشینەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەەتیەکانی حکوومەتەوە شەپۆلێک لە دەستەبسەر کران و بانگهێشتی مامۆستایان و چالاکانی ئایینیی کورد دەستی پێکردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا