زیندانییەكی سیاسیی كورد: باوەڕم بە بەڵێنییەكانی لێپرسراوانی قەزایی نەماوە و مانگرتنەكەم ناشكێنم

١٣٩١/٠٦/١٦ - ٠٦-٠٩-٢٠١٢ - ١١:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانییەكی سیاسیی كورد: باوەڕم بە بەڵێنییەكانی لێپرسراوانی قەزایی نەماوە و مانگرتنەكەم ناشكێنمئاژانسی كوردپا: حەیدەر رەشیدی زیندانیی سیاسیی كورد ماوەی ٢٢ رۆژە مانی لە خواردن گرتووە و سەرەڕای بەڵێنییەكانی لێپرسراونی زیندان و دەزگای قەزایی شاری دێگولان و قوروە لە مانگرتنەكەی بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی كەمپەینی بەرگریی لە زیندانیانی سیاسیی، دادسەرای شاری قوروە ئەو زیندانییە سیاسیەیان بانگهێشت كردووە و داوایان لێكردووە كە كۆتایی بە مانگرتنەكەی بهێنێت و بەپێی هێندێ‌ سەرچاوەش دادستانی شاری دێگولان پێی راگەیاندووە كە پێداچوونەوە بە دۆسیەكەیدا دەكرێتەوە.

ئەو هاووڵاتییە رایگەیاندووە چیدیكە باوەڕەم بە بەڵێنییەكانی لێپرسرااونی ئەمنیەتی و قەزایی نەماوە و هەتا وەدیهاتنی ویستەكانم دەست لە مانگرتن هەڵناگرم.

حەیدەر رەشیدی ماوەی سێ‌ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بە ٦ ساڵ زیندان حوكم دراوە.

ئەو هاووڵاتییە ساڵی پێشووش بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ مانی لە خواردن گرت و دواتر لەسەر بەڵێنیییەكانی دادستانی شاری دێگولان مانگرتنەكەی شكاندبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا