كرماشان پارێزگای كەونارایی، بەڵام بێبەری لە مووزەخانە

١٣٩١/٠٦/١٥ - ٠٥-٠٩-٢٠١٢ - ١٣:٠٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٨٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

كرماشان پارێزگای كەونارایی، بەڵام بێبەری لە مووزەخانەئاژانسی كوردپا: پارێزگای كرماشان سەرەڕای بوونی ئەو هەمووە ئاسەوارە مێژوویی، كەونارایی و فەرهەنگییانەی كە هەیەتی، لە بوونی مووزەخانەیەكی ئاسەوارناسی بێبەشە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی میهر، پارێزگای كرماشان بەو هەموو ئاسەوارە مێژوویی و كەوناراییە و بەو پێگە فەرهەنگییە قورس و قایمەی كە هەیەتی، بەڵام لە بوونی مووزەخانەیەكی ئاسەواری مێژوویی و داب و نەریت بێبەرییە.

بەڕای كارناسانی مێژوو و ئاسەوارە دێرینەكانی كرماشان لەمێژ ساڵە پڕۆژەی سازكردنی مووزەیەكی ئاسەواری مێژووی بۆ كرماشان لە بەرنامەی "رێكخراوی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتارییەكانی كرماشان"دایە بەڵام هەتا ئێستا دوای چەند ساڵ لە دەسپێكی ئەو پڕۆژەیە، هێشتا نەخراوەتە گەڕ و ناوە بەناوەش مەترسیی لەناوچوونی ئاسەوارە مێژوویی و فەرهەنگییەكانی ئەو دیارە زیاتر دەبێت.

كارناسانی فەرهەنگیی كرماشان لەو باوەڕە دان كە "ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتیاری" لەباتی كاركردن بۆ وەگەڕخستنی ئەو مووزەخانەیە و گرینگی دان بە پرسی فەرهەنگی، نۆژەن كردنە، پاراستنی بەرهەمە مێژوویەكان و پەرەدان بە ناوچە گەشتیارییەكان خەریكە كارەكانی شارەوانی رادەپەڕێنیت و خەریكی نۆژەن كردنەوەی شار و فەزا سەوزەكانی ناو شارە و ئەركەكانی شارەوانی رادەپەڕێنی.

5969.jpg
ئەم كەمتەرخەمییەی رێكخراوی میراتی فەرهەنگیی كرماشان لە حاڵێك دایە كە بەرپرسی ئەو ناوەندە حكوومەتییە باس لە بوونی ئاسەوارێكی زۆر و دەگمەنی ئەو پارێزگایە دەكات و رایگەیاندووە كە بەرهەمە مێژووییەكانی كرماشان لە وڵاتی میسر زیاترە.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دەیان هەواڵ و راپۆرت لە راگەیەنە فەرمییەكانی حكوومەت، ناوچەییەكانی كرماشان لەمەڕ مەترسیی لەناوچوونی ئاسەوارە مێژوویی و كەوناراییەكانی زۆربەی شارەكانی پارێزگای كرماشان بڵاو كراوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا