هاتنی سێڵاو لە ورمێ‌ گیانی سێ‌ ئەندامی بنەماڵەیەكی ئەستاند + هەواڵی پوختە

١٣٩١/٠٦/١٥ - ٠٥-٠٩-٢٠١٢ - ١٢:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧١٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاتنی سێڵاو لە ورمێ‌ گیانی سێ‌ ئەندامی بنەماڵەیەكی ئەستاند + هەواڵی پوختەئاژانسی کوردپا: بەهۆی هاتنی لافا و سێڵاو لە گوندی "سنجی" سەر بە بەخشی نازلووی شاری ورمێ‌ سێ‌ ئەندامی بنەماڵەیەك گیانیان لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كاتژمێری 9ی شەوی سێشەممە رێكەوتی 13 لەسەر 14ی خەرمانان بەهۆی بارینی بارانی زۆر و هەستانی سێڵاو ماشینی مەلا خەلیل خەڵكی گوندی "گردە بلێج" بە خۆی و بنەماڵەكەیەوە لەناو لافاودا گیر دەكەن و دەبنە ژێر سیڵاوەوە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گوندی سنجی لەو رووداوەدا هاوسەری مامۆستا بەناوی "گوڵناز مستەفاپوور" وێڕای دوو منداڵی بەناوەكانی "ئەسرا و موبین" لە ئاودا دەخنكێن و مەلا خەلیل و كچێكی بەناوی ئەسرین رزگاریان دەبێت.


5968.jpg
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە ئەسرین كچە بچووكی مەلا خەلیل كە رزگاری بووە لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاوەدێریی پزیشكی دایە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار تەرمی كوژراوەكان و كچە بچووكەكەی مەلا خەلیل لە دوو سەد میتری گوندی سنجی و لە نزیك پردی گوندی كەفسی دەدۆزرێنەوە، بەڵام گوڵناز مستەفا پوور هەر لەناو ماشینەكەدا گیانی لەدەست داوە و پاش چەند كاتژمێر ماشینەكە بە جەرسەقیل لەژێر قوڕ و لافاودا دەرهێنراوە.

تەرمی ئەو سێ‌ هاووڵاتییە رۆژی سێشەممە لە گوندی سنجی بەخاك سپێردراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا