هاتنی سیڵاو لە ورمێ‌بوە هۆی مەرگی دوو هاووڵاتی

١٣٩١/٠٦/١٤ - ٠٤-٠٩-٢٠١٢ - ١٩:١١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٣٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاتنی سیڵاو لە ورمێ‌بوە هۆی مەرگی دوو هاووڵاتیئاژانسی كوردپا: هاتنی سێڵاو و تەقینی رووبار لە شاری ورمێ‌، مەرگی دوو هاووڵاتیی بەدواوە بوو.

ئەمڕۆ بەهۆی بارینی زۆری باران و تەقینی رووباری "نالوو چای" لە باكووری ورمێ‌، دوو هاووڵاتیی خەڵكی گوندی "سنجی"ی سەر بە بەخشی "نازلوو"ی ورمێ‌گیانیان لەدەست دا.

هەواڵدەریی مێهر بڵاوی كردەوە، جیا لە گیان لەدەست دانی ئەو دوو كەسە، كەسێك ون بووە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بە ناو ناسنامەی كەسەكان نەكردووە.

هەروەها بەپێی وتەی بەخشداری نازلوو، گوندی رووبەڕووی سیڵاو بۆتەوە و دانیشتوانی بۆ ساڵۆنی وەرزشی و مزگەوتی گوند گوێزراونەتەوە.


5957.jpg
بەهۆی باران بارینی شەوی رابردوو و ئەمڕۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا زیاتر لە 40 هێكتار زەوی و زاری كشتوكاڵی، ژێرخانی ئاو و بەرق و زیاتر 30 یەكەی نیشتەجێ‌بوون لە 12 گوندی بەخشی ناوەندیی شاری چاڵدوران خەساریان بەركەوتووە و بە وتەی فەرمانداری چاڵدوران 120 سەر مەڕ و پەلەوەری ماڵان بەهۆی سێڵاوەوە لەناو چوون.

لە جەریانی ئەو سێڵاوەدا گوندەكانی "ئیمام قولی كەندیی سەروو و خواروو، ئاباراباشی، رەیحان كەندی، قیرمزی داش، ئاباران كەندی و جەبار كەندی" توووشی خەسار و زیان بوون كە 60 میلیارد ریاڵ بەراورد كراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا