ماڵپەڕی "سەرچاوە"ی سەردەشت فیلتێر كرا و لە دادگا دۆسیە بۆ بەرپرسەكەشی ساز كراوە

١٣٩١/٠٦/١٤ - ٠٤-٠٩-٢٠١٢ - ١٨:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٢٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ماڵپەڕی ئاژانسی كوردپا: ماڵپەڕی "سەرچاوە" كە ماڵپەڕێكی ناوچەیی و تایبەت بە شاری سەردەشت بووە، فیلتێر كراوە و ناوەندە ئەمنیەتییەكانیش وێڕای هەڕەشە لە بەرپرسەكەی لە دادگا دۆسیەیەكیان بۆ ساز كردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە سایتی "سەرچاوە"ی سەردەشت فیلتێر كراوە و سیروان حەداد بەرپرسی ئەو ماڵپەڕەش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت كراوە و وێڕای هەڕەشە لێكردنی دۆسیەیەكیان بۆ ساز كردووە.

هەتا ئێستا لەلایەن سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە هۆكاری فیلێتر كرانی ماڵپەڕی سەرچاوە رانەگەیەنراوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار وێڕای پشت راست كردنەوەی هەواڵی فیڵتیر كرانی ماڵپەڕی سەرچاوە، بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، كە سیروان حەداد لە ترسی گیانی ماوەیەكە وڵاتی بەجێهێشتووە.

5965.jpg
سیروان حەداد
سیروان حەداد جیا لە بەر پرسایەتیی ماڵپەڕی سەرچاوە، بەرپرسی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پشتیوانی لە قوربانییانی چەكە شیمیاییەكانی سەردەشت بووە.

سەرنووسەر و لێپرسراوی ماڵپەڕی"سەرچاوە" ساڵی ١٣٩٠یش لەلایەن لقی 1‎ی دادگای گشتیی شاری سەردەشتەوە بانگهێشت و دواتریش دادگایی كرا.

دوابەدوای سكاڵای لێپرسراوێكی سپای پاسدارانی شاری سەردەشت لە سەر سیروان حەداد، ئەو رۆژنامەنووسە دادگایی كراوە.

دادگای شاری سەردەشت تاوانی سەرنووسەری ماڵپەڕی سەرچاوەی، بڵاوكردنەوەی درۆ و دەڵەسە و هەروەها هاندانی بیروڕای گشتی راگەیاندبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا