سێیەمین كۆڕی رەخنە و تاوتوێی بەرهەمە كوردییەكان لە كرماشان بەڕێوە چوو

١٣٩١/٠٦/١٣ - ٠٣-٠٩-٢٠١٢ - ١٣:١٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٤٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێیەمین كۆڕی رەخنە و تاوتوێی بەرهەمە كوردییەكان لە كرماشان بەڕێوە چووئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە شێعری "ئیوارەی تاوسان" لە سێیەمین كۆڕی رەخنە و تاوتوێی بەرهەمە كوردییەكان لە كرماشان بە بە بەشداریی شاعێران و رەخنەگرانی كورد هەڵسەنگێنرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپرێس، سێیەمین دانیشتنی رەخنە و تاوتوێی بەرهەمە كوردییەكان كە بۆ رەخنەی كۆمەڵە شێعری "ئیوارەی تاوسان" بەرهەمی عەلی حاتەمی شاعێری ئسلام‌ئابادی تەرخان كرابوو، كاتژمێر 4ی ئێوارەی رۆژی شەممە رێكەوتی 11ی خەرمانان بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە شاعێر، رەخنەگر و فەرهەنگ دۆستانی شاری كرماشان لە ساڵۆنی زانستگای عیلمی كاربوردیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

لەو كۆڕەدا سێ‌ رەخنەگر هەركام لە گۆشە نیگای جیاوازەوە كۆمەڵە شێعری "ئێوارەی تاوسان"یان تاوتوێ‌ و شرۆڤە كرد، یەكەم رەخنەگر "مەیسەم عاتفی نیا" بوو كە ئاشكرای كرد لە ئیوارەی تاوساندا لە توخمە ئەدەبییەكانی وەك خوازە و شوبهاندن كەمتر كەڵك وەرگیراوە و پێكهاتەیەكی لاوازیان هەیە، دووەمین رەخنەگر "فواد موزەفەری بوو" كە بە روانینێكی خۆش بینانەوە و رایگەیاند ئێوارەی تاوسان یەكێك لە شاكارەكانی ئەدەبی كوردییە و بێگومان هەرمان دەمێنێتەوە.

سێیەمین و دوایین رەخنەگری ئیواری تاوسان جەمیل مورادی شاعێری سنەیی بوو كە وتی: شێعری كوردی هێشتا شێعرێكی لاوە و لەبارەی زمان و شێوەزارەكانییەوە دوا و باسی لە نەبوونی رەخنەیەكی زمانناسانە كرد و لەبارەی ئەو كۆمەڵە شێعرەوە وتی: عەلی حاتەمی بە تێڕوانینیكی جیهانییەوە دەركەوتووە، بەڵام خەماوی و نهێلیزم بۆ دەورووبەر دەڕوانێت.

دواتر لە بەشێكی دیكەی كۆڕەكەدا عەلی حاتەمی نووسەری ئیوارەی تاوسان وێڕای وەڵامی چەندین رەخنەی رەخنەگران بەرگریی لە خۆی كرد و لە كۆتاییدا شێعرێكی تازە و شێعرێكی دیكەی لە كۆمەڵە شێعری ئێوارەی تاوسان خوێندەوە.

لە كۆتاییدا پەیكەری رێزلێنان لەلایەن "فەرشید یووسفی" توێژەری خەڵكی كرماشانەوە پێشكەش بە عەلی حاتەمی كرا.

عەلی حاتەمی لەدایك بووی ساڵی 1358ی شاری ئیسلام‌ئاباد و ئێستا دانیشتووی شارەی كەرەجە و ئیوارەی تاوسان یەكەم كۆمەڵە شێعری ئەم شاعێرەیە كە لەلایەن وەشانگەی "باخی نەی" كرماشانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

شەهرام میرزایی بەرپرسی كۆمەڵە دانیشتنەكانی رەخنە و تاوتوێی بەرهەمە كوردییەكان ئاشكرای كردووە، ئەم دانیشتنە پسپۆڕانەیە مانگێ یەك جار بەڕێوە دەچێت و ئامانجیش تاوتوێ‌ و شرۆڤەی شێعری نوێ‌ و ئەمڕۆی كرماشانە.
میرزایی ئاماژەی بەوەش داوە لەسەر پێشنیاری لایەنگرانی ئەدەب لەوانەیە لە زستانی ئەمساڵدا فێستیڤاڵێكی شێعری كوردی بەناوی "سواری ئیلخانی‌زادە" بەڕێوە ببەین.

لە دوو كۆڕی پێشووی ئەم دانیشتانە مانەگانەدا كۆمەڵە شێعرەكانی "سانەناو"ی عەلی ئۆڵفەتی و "خەونباز"ی جەمیل مورادی تاوتوێ‌ و هەڵسەنگێنران و بڕیار وایە لە كۆڕ و دانیشتنی مانگی داهاتوودا كە كۆڕی چوارەمە كۆمەڵە شێعری "گۆرانیەی وا" لە نووسینی مەسعوود قەنبەری بخرێتە بەر تاوتوێ‌ و شرۆڤە بكرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا