ژینگەی گوندەكانی مەریوان و سەوڵاوا لە ئاگردا دەسووتێن

١٣٩١/٠٦/١٢ - ٠٢-٠٩-٢٠١٢ - ١١:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٠٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژینگەی گوندەكانی مەریوان و سەوڵاوا لە ئاگردا دەسووتێنئاژانسی كوردپا: شەپۆلی ئاگر تێبەربوونی دارستان و لێڕەواری گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا روو لە زیاد بوونە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا لێڕەوار و دارستانی دەربەندی دزڵیی سەر بە شاری سەوڵاوا ئاگری تێبەردراوە و بەپێی ئاماری ژینگەپارێزانی مەریوان هەتا ئێستا 105 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لەو ناوچانە رووی داوە.


5917.jpg
چەند رۆژ لەمەوبەریش دارستان و شاخەكانی گوندی "نژمار"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگری تێبەر درابوو كە بە هەوڵی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و خەڵكی ناوچە و ژینگەپارێزان كۆنترۆڵ كراون و كوژێنراونەتەوە.

شەپۆلی ئاگرگرتنی ژینگە، لێڕەوار و دارستانی گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا لە مانگی بانەمەڕەوە دەستی پێكردووە و ناوە بە ناوە بەهۆكاری جۆراوجۆر حاڵەتی ئاگرگەوتنەوە رووی داوە كە زەرەر و خەسارێكی زۆری ژینگەیی بۆ سەر ناوچەكە بەدواوە بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا