گیانی نەخۆشە دەمارییەكانی سنە لە مەترسی دایە

١٣٩١/٠٦/١٢ - ٠٢-٠٩-٢٠١٢ - ١٠:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٣٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گیانی نەخۆشە دەمارییەكانی سنە لە مەترسی دایەئاژانسی كوردپا: بەهۆی خراپ بوون و لەكار كەوتنی دەزگای "سیتی ئێسكەن"ی بەشی مێشك و دەماری نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە، نەخۆشەكانی ئەو بەشە تووشی گرفت بوون و بەپرسانی پێوەندیداریش كەمتەرخەمن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەهۆی بێ‌ ئیمكاناتی و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، دەزگای سیتی ئێسكەنی بەشی مێشك و دەماری ئەو نەخۆشخانە 10 رۆژە خراپ بووە و ئەمەش گرفت و ئاستەنگی زۆری بۆ ئەو نەخۆشانە ساز كردووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو نەخۆشخانەی تەوحیدی سنەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، لەبەر ئەوەی دەزگا سیتی ئێسكەنی ئەو نەخۆشخانەیە سپێردراوەتە كەرتی تایبەت و بەهۆی نەدانی پارە و وەدواكەوتنی، نەخۆشخانەش ئامادە نیە ئەو دەزگایە چاك بكاتەوە و بەم چشنە گیانی نەخۆشە دەمارییەكانی سنە رووبەڕووی مەترسی بۆتەوە.

5913.jpg
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە بەهۆی خراپ بوونی ئەو دەزگایە بە ناچاری نەخۆشە مێشكییەكان بە دوو ئامبۆلانس كە تایبەت بە گواستنەوەی مردووەكانە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشانەی "بێعسەت" و لەبەر ئەوەی كە تەنیا ئەو نەخۆخشانەیەش ئەو جۆرە نەخۆشانە وەردەگرێت، قەرەباڵغییەكی زۆر ساز بووە.
ئەو كەسانەش كە تووشی خوێنبەر بوونی مێشكی دەبن و پێویستیان بە پێڕاگەیشتن و دەرمانی خێرا هەیە، دەبێ‌ لە نۆرەدا راوەستن كە ئەمەش رووبەڕووی مەترسییەكان دەكاتەوە.

هاووڵاتییەكی خەڵكی سنە بە هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاندووە، دایكی خۆی كە یەك لەو كەسانەیە كە نەخۆشیی مێشك و دەماری هەیە، بەهۆی دێر گواستنەوەوەی بۆ نەخۆشخانەی بێسعەت، ئیفلیج بووە و وتیشی: هۆكارەكەشی كەمتەرخەمی و پێڕانەگەیشتنی لێپرسراوانی نەخۆشخانەی تەوحیدە بەرامبەر بە كارەكەیان كە مەترسیی بۆ سەر گیانی ئەو جۆرە نەخۆشانە ساز كردووە.

ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بەوەش داوە، كە شەربەت و كەپسوولی "فێنی تۆئین" كە دەرمانی تایبەت بە نەخۆشە میشكییەكانە پەیدا نابێت و بەرپرسانی نەخۆشخانەش رایانگەیاندووە، بەهۆی گەمارۆكانەوە دەست ناكەوێت و بەشی مێشك و دەماریش لە دابین كردنی ئەو دەرمانە خۆ دەبوێرن و ئەمەش یەكێكی تر لەو مەترسییانەیە كە رووبەڕووی گیانی نەخۆشە دەمارییەكانی سنە بۆتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا