مامۆستایەكی ئایینی خەڵكی كامیاران بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كرا

١٣٩١/٠٦/١١ - ٠١-٠٩-٢٠١٢ - ١٤:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٣٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مامۆستایەكی ئایینی خەڵكی كامیاران بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كرائاژانسی كوردپا: سەید مراد فەتحی ئەندامی شۆرای بەڕێوەبەریی مەكتەب قورئان كوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان كرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بە پشا بەستن بە زانیاری ماڵپەڕی مەكتبی قورئان كوردستان، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 9ی خەرمانان، سەید مەراد فەتحی یەكێك لە ئەندامانی لەمێژینەی مەكتەب قورئان لە كامیاران و ئەندامی شۆرای بەڕێوەبەریی مەكتەب قورئان كوردستان بانگهێشتی ئیداری گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان كراوە.

ناوبراو كاتژمێر10ی سەر لە بەیانیی بانگهێشتی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعات كراوە و هەتا كاتژمێر 30/1ی دوانیوەڕۆ لێپرسینەوەی لێكراوە.

ئەم مامۆستا و چالاكە ئایینیە لە ئاخاوتنێكدا لە شەوی 29ی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە مزگەوتی "زەینەلی"ی سنە كە لەو ئاخاوتنەیدا جیالە باسی دینی و مەزهەبی، رەخنەی لە هێندێ‌لە كردەوەكانی حكوومەت گرتووە و بەو هۆیەوە بانگهێشتی ئیتلاعات كراوە.

مزگەوتی زەینەلی یەكێك لە مزگەوتەكانی تایبەت بە ئەندامانی مەكتەب قورئانی كوردستانە.

لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا یەكێكی تر لە سیما ناسراوەكانی مەكتەب قورئان بەناوی عەبدوڵڵا عەباسی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا و هەتا ئێستا لە گرتنگەی ئیتلاعات دایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا