چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی ساز دەكرێت

- ٠٨-١١-٢٠١١ - ١٧:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی ساز دەكرێتكوردپا - چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی، لە دوو بەشی پێشبڕكێی ئازاد لە رێكەوتی 1 هەتا 7ی بەفرانباری1390ی هەتاوی (22 هەتا 28دیسامبری)ی زایینی2011 لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی بە سەرپەرستی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی و بە بەشداریی بەرهەمی سینەماكارانی كورد و بیانی و لە دوو بەشی پێشبڕكێی و ئازاد لە چەندین بەشی جۆراوجۆردا، لەوانە: "فیلمی درێژ"، "فیلمی كورت"، "فیلمی دیكیۆمێنت"، "فیلمی منداڵان" و "فیلمی ئەنیمەیشن"، لە تەلاری هونەر لە هۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و لەلایەن بەرپرسانی فیستیڤاڵەوە دوایین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فیلمەكان رۆژی 1ی سەرماوەزی 1390 ( 22ی نوامبەری 2011) دیاری كراوە.

چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی كاتژمێر 3 دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 22 دیسامبر سەرەتا بە نمایشی فیلمێكی سینەمایی كوردی لە تەلاری هونەر لە هۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی دەست پێدەكات، لە رۆژانی دواتردا بەشەكانی فێستیڤاڵ، پێشبڕكێی و نمایشی فیلمەكان بەڕێوە دەچن و پاشان رۆژی چوارشەممە دیسامبر كە رۆژی سینەمای جیهانییە، رێوڕەسمی دابەش كردنی خەڵات و كۆتایی فیستیڤاڵ دەبێت.

لە رۆژانی فێستیڤاڵ و لە پەراوێزی چوارەمین فێستیڤاڵی سلێمانی فیلمی كوردی بەشی (پەنجەرەیەك رو بە سینەمای جیهان) برێك دەخرێت كە چەند فیلمێكی جیهانی بە سابتایتڵی كوردی نمایش دەكرێن كە هەوڵێكە بۆ دروست كردنی پێوەندیی فیلمسازی لە نێوان فیلمسازانی كوردستان و دەرەوەی كوردستاندا.
خەڵاتی فیستیڤاڵ بریتیە لە ئاسكی زێرین و بڕێك پارەی دیاریكراو بۆ بواری كارە سەركەوتووەكان. "ئاسكی زێڕین" خەڵاتی پێشبڕكێی فیستیڤاڵ وەكوو سیمبولێك وەرگیراوە لە "كانی ئاسكانی" شاری سلێمانی و لۆگۆی شارەوانیی سلێمانی.

خەڵاتەكانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی بۆ بەشەكانی پێشبركێی، ئاسكی زێرین لەگەڵ بڕێك پارە بۆ هەر یەكێك لە بوارە جۆراوجۆرەكان.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو