لاریجانی: لە ئێران زیندانیی سیاسی بوونی نیە

١٣٩١/٠٤/٢٠ - ١٠-٠٧-٢٠١٢ - ١٩:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاریجانی: لە ئێران زیندانیی سیاسی بوونی نیەئاژانسی كوردپا: وتەكانی نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەمەڕ كێشە و گرفتەكانی كۆمەڵگا لەگەڵ دژكردەوە و هەڕەشەی محەممەدجەواد لاریجانی بەرەوڕوو بۆوە.

راگەیەنەكانی ناوخۆی حكوومەتی ئێران ماوەیەكە قسەكانی عەلی موتەهێری لەمەڕ "حیجاب و ئازادكردنی مەسەلە جینسییەكان لەسەر بڕیاری ئەحمەدی نژاد" بڵاو دەكەنەوە و ئەو لێدوانانە لەگەڵ پەرچەكرداری دادستانی گشتیی و ئینقلابی تاران بەرەوڕوو بۆتەوە.

ماڵپەڕی "ستادی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی" لە زاری "جەواد لاریجانی"یەوە بڵاوی كردەوە، ئەو كەسانەی كە لە نائارامییەكانی "جریان فتنە"‌ی 1388 دەستبەسەر كرابوون، ناچنە خانە و پێناسەی زیندانیانی سیاسییەوە.

ئەو لێپرسراوە لە پەرچەكردار بە قسەكانی موتەهێری لەمەڕ ئەوەی كە وتبووی لە ئێران لەگەڵ زیندانیانی سیاسی هەڵسوكەوتی نابەجێ‌ دەكرێ‌ وتی: ئەو قسانە هاوچەشنی هەڵویستەكانی ئەمریكا، دژە ئینقلاب و تیرۆریستەكان و دژی حكوومەتی ئێرانن.

هەر لەو پێوەندییەدا دادستانی شاری تاران لە بڕیارێكدا ئەو نوێنەرەی شاری تارانی بە بێحورمەتی كردن بە لێپرسراونی حكوومەت تاوانبار كردووە.

پێشتریش لە مانگی بانەمەڕدا عەلی موتەهێری سپای پاسدارانی بە دەست تێوەردان لە هەڵبژاردنەكانی مەجلیسدا تاونبار كردبوو.

بە وتەی غوڵامحوسێن ئیسماعیلی لێپرسراوی گشتیی زیندانەکانی ئیران هەتا کۆتایی سالی ١٣٩٠ ١٢٥٠ زیندانیی سیاسی لەناو زیندانەکانی ئێران بوونیان هەیە.

لە یاسا سزاییەکانی ئێراندا هێشتا دان بە بوونی زیندانیی سیاسی لە ئێراندا نەنراوە و ئەوانەی کە بەهۆی چالاکیی سیاسی و مەدەنی فەرهەنگی و مافی مرۆف دەستبەسەر دەکرێن تاوانی "ئەمنیەتی"یان دەدریتە پاڵ.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو