سەد رۆژ لە كوردستان/ 226 ساڵ زیندان و دەستبەسەر كردنی 95 كەس

١٣٩١/٠٤/٢٠ - ١٠-٠٧-٢٠١٢ - ١٧:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٣٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سەد رۆژ لە كوردستان/ 226 ساڵ زیندان  و دەستبەسەر كردنی 95 كەسئاژانسی كوردپا: لە ماوەی سەد رۆژی رابردوودا دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ژێر ناوی " پرسی ئەمنیەتی" 43 هاووڵاتیی كوردی بە 214 ساڵ و 9 مانگ زیندانی تەعزیری و 12 ساڵ زیندانی هەڵپەسێران و لێدانی 74 زەربە شەلاق مەحكووم كردووە.

ئاماری سەرسووڕهێنەری پێشێل كردنی مافی مرۆڤ لە كوردستان
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە 100 رۆژی رابردوودا 95 كەس لە هاووڵاتییانی كورد لەلایەن دەزگای ئەمنیەتیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە "ئیدارەی ئیتلاعات" دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگە نهێنییەكانی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە كراون.

ئەو ئامارە لە حاڵێكدا بڵاو دەبێتەوە كە كەش و هەوای زاڵ بەسەر ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، ئیمكانی دانی راپۆرتی تەكمیلی پێوەندیدار بەو پرسەی لەگەڵ ئاستەنگ بەرەوڕوو كردووە و ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە حاڵەتە تۆمار كراوەكان لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو دەكرێتەوە.
راستی و دروستیی ئەو حاڵەتانە لەلایەن رێپپۆرتێرانی ئاژانسی كوردپا، سەرچاوەی باوەڕ پێكراو و كەس و كاری مەحكووم كراو و دەستبەسەر كراوانەوە تەئید كراوە.

بەپێی راپۆرتەكان و بە وتەی سەرچاوە ئاگاكان، بنەماڵەی مەحكووم كراوان، بەندكراوان و كەسانی دەستبەسەر كراو، تاوانی نزیك بە زۆربەی ئەو كەسانە، چالاكیی سیاسی، فەرهەنگی و مافی مرۆڤ بووە.

هەمیشە دامەزراوە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی ئێران تاوانی ئەو كەسانە بە "هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی" رادەگەیەنن و زۆر جار ئەو تۆمەتانە لەلایەن مەحكووم كراو و گیراوانەوە رەت دەكرێـەوە.

بێبەری بوونی هاووڵاتییانی كورد لە یاسا حقووقییەكان
زۆر جار هاووڵاتییانی كورد لە كاتی دەستبەسەر كراندا، بەبێ‌ نیشان دانی بڕیاری قەزایی لەلایەن مەئموورانی لیباس شەخسییەوە دەستبەسەر دەكرێن.

بە وەتەی هێندێ‌ لەو دەستبەسەر كراوانە، لەلایەن هیچ شوێن و كەسێكەوە تۆمەت و تاوانەكەیان پێ رانەگەیەنراوە.

بنەماڵەی هێندێ‌ لەو كەسانە دەڵێن كە دەزگای قەزایی پێش بە گرتنی پارێزەر بە مەبەستی بەرگری كردن لە دەستبەسەر كراوان لە دادگا دەگرێت.

زۆر جار دۆسیە قەزاییەكانی ئەو كەسانە لە ژوورە تاكەكەسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعات و لەژێر زەخت و گوشاردا ساز دەكرێن و پاش تەئید كردنی رواڵەتی لەلایەن لقەكانی "بازرپرسی و دادیاریی دادسەرا" رەوانەی لقەكانی دادگای ئینقلاب دەكرێنەوە.

زۆر جار و تەنانەت لەمەڕ چالاكانی فەرهەنگی و مافی مرۆڤ، دەزگای قەزایی حكوومەت، هلاووڵاتییانی كورد بە بوونی پێوەندی لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی دژبەری حكوومەت تاوانبار دەكەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا