رۆژنامەنووسێكی كوردی توركیە بە 10 ساڵ زیندان حوكم درا

١٣٩١/٠٤/٢٠ - ١٠-٠٧-٢٠١٢ - ١٤:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٤٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رۆژنامەنووسێكی كوردی توركیە بە 10 ساڵ زیندان حوكم درائاژانسی كوردپا: دەزگای قەزایی حكوومەتی توركیە 10 ساڵ زیندانی بۆ سەرنووسەر و خاوەن ‌ئیمتیازی پێشووی رۆژنامەی "ئازادییا وڵات"بڕێوە.

"ڤەدات كورشون" رۆژنامەنووسی كوردی توركیە لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوكمی 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر سزای 166 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بۆ دەرچووبوو، بەڵام دواتر ئەو بڕیارە لە لایەن دادگای هەرێمی‌ ئامەدەوە كرا بە 10 ساڵ زیندانیی.

سایتی ئازادی وڵات بڵاوی كردەوە، "ڤەدات كورشون" بۆ یەكەم جار و لە یەكەم دادگای كردنیدا بە 525 ساڵ زیندان حوكم درابوو و دواتر لەلایەن دادگای پێدا چوونەوەدا كرا بە 166 ساڵ و 6 مانگ.

لە ئەنجامدا سزای ئەو رۆژنامەنووسە لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی هەرێمی ئامەد كرا بە 10 ساڵ زیندان.

دەزگایی قەزایی حكوومەتی توركیە تاوانی ئەو رۆژنامەنووسەی بڵاو كردنەوەی بابەت بە زمانی كوردی لە رۆژنامەیەكی توركی ـ فارسی راگەیاندبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا