ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای كوردستان بانگهێشتی دادگا كران

١٣٩١/٠٤/٢٠ - ١٠-٠٧-٢٠١٢ - ١٣:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦١٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای كوردستان بانگهێشتی دادگا كرانئاژانسی كوردپا: ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای كوردستان لە شاری سنە بانگهێشتی دادگا كران.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەممەد سەدیق سادقی، پەیمان نەودینیان، پەرویز ناسێحی، عەلی قورەیشی، عیزەت نوسرەتی، كەماڵ فەكوورییان، رامین زەندنیا، بەهادین مەلەكی و مستەفا سەربازان ئەو چەند كەسەن كە بانگهێشتی داداگا كراون.

هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاند، ئەو مامۆستایانە دەبێ‌ رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 22‌ی پووشپەڕ لە لقی 5‌ی دادگای شاری سنە حازر بن.

ئەو هاووڵاتیانە پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكان دەستبەسەر كرابوون و رەوانەی زیندانیی ناوەندی شاری سنە كران، بەڵام لە ئەنجامی زەخت و گوشاری چالاكانی مەدەنیی و مامۆستایان، ئەو هاووڵاتیانە پاش دوو رۆژ، بە دانانی وەسیقە ئازاد كران.

پەیمان نەودینیان مانگی رەشەممەی ساڵی 1385 لەلایەن دادگای شاری سنەوە حوكمی زیاتر لە دوو ساڵ دوور خرانەوەی بۆ ئاواییەكی زەنجان درا.

دەزگای قەزایی شاری سنە تاوانی ئەو مامۆستا كوردەی " ئاخاوتن لە كۆڕێكی نایاسایی مامۆستایان لە پارێزگای كوردستان" راگەیاندبوو.

هەر لەو پێوەندییەدا ئاغای نەودینیان بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای كوردستان بەشداری تاقیكردنەوەكانی كارناسی بالای ئەدەبیاتی ئینگلیزی كردبوو بەڵام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە پێشی پێگیراو لە درێژە دان بە خوێندن بێبەری كرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو