نیگەرانی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان لەمەڕ رەوشی كەبوودوەند

١٣٩١/٠٤/٢٠ - ١٠-٠٧-٢٠١٢ - ١٢:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٨٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نیگەرانی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان لەمەڕ رەوشی كەبوودوەندئاژانسی كوردپا: رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ بارودۆخی محەممەد سەدیق كەبوودوەند، رەخنەشی لە دەزگای قەزایی و دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گرت.

نوسخەیەك لە بەیاننامەی رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤی كوردستان بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە
دەقی بەیاننامەكە:

بەهانای كەبوودوەندوە وەرن، بارودۆخی جێگای نیگەرانییە

46 رۆژ لە مانگرتنی محەممەد سەدیق كەبوودوەند تێدەپەڕێ‌، لەم ماوەیەدا زۆربەی ناوەند، لایەن، حیزب، چالاكانی مەدەنیی، سیاسیی و مافی مرۆڤ و راگەیاندنەكان لە گەیاندنی دەنگی زولم لێكراوی ئەو چالاكەی مافی مرۆڤ هەوڵەكانیان وەگەڕ خستووە، ئێمە دەست خۆشی لە چالاكی و ماندووبوونیان دەكەین.

ویژدانە زیندووەكان!
كەمتر خەمی دەسەڵاتداران بە تایبەتی لێپرسراوانی قەزایی لە هەمبەر ویست و داخوازییەكانی كەبوودوەند كە بارودۆخی نالەباری جەستەیی ئەو ئێمەی نیگەران كردووە، پاساو هەڵنەگرە و لەگەڵ هیچ لۆژیكێكی مرۆڤایەتی ناگونجێ‌و لەلایەكی دیكەوە گرتنە بەریی سیاسەتی هەڵاواردن لەلایەن هێندێ‌لە راگەیەنە فارس زمانەكان دەرخەری پێشێل كردنی مافی نەتەوەكانە. رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان رادەگەێنێ‌كە بارودۆخی محەممەد سەدیق كەبوودوەند جیگای نیگەرانییە و داوا لە سەرجەم مرۆڤ دۆستان، ناوەند و راگەیەنە گشتییەكان دەكەین كە بە هانای ئەو چالاكەی مافی مرۆڤەوە بێن.

رێكخراوی بەرگریی لە ماڤی مرۆڤی كوردستان
سێ‌شەممە 20‌ی پووشپەڕی 1391
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت