سووتانی دارستانەكانی مەریوان/ دارستانی نزیك ئاوایی حەسەن ئاوا ئاگری تێبەر بوو

١٣٩١/٠٤/١٩ - ٠٩-٠٧-٢٠١٢ - ١١:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٥٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سووتانی دارستانەكانی مەریوان/ دارستانی نزیك ئاوایی حەسەن ئاوا ئاگری تێبەر بووئاژانسی كوردپا: دارستانەكانی نزیك ئاوایی "حەسەن ئاوا" هەڵكەوتوو لە نیوان جادەی سەقز ـ مەریوان ئاگری تێبەر بوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو دارستانانە هەموو ساڵێك بێ‌ ئەوەی هۆكارەكەی دیار بێ‌ ئاگری تێبەر دەبێ‌ و ئەمساڵیش لەو دیاردەیە بێبەری نەبووە.

بە وتەی شایەتحاڵان پانتایی ئاگرەكە بە رادەیەك بووە كە لەلای رۆژهەڵاتی شاری مەریوانەوە ئاگرەكە دیارە و تەمێكی رەش ئەو ناوچەیەی داپۆشیوە.


لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە سەیرانگای "مەلا قوبی"ی مەریوان، هەڵكەوتوو لە نێوان گوندەكانی "بەیەڵە و بەرقەڵا"ش ئاگری تێبەر دراوە و خەسار و زەرەرێكی زۆری سروشتی و ژینگەیی بەو ناوچەیە گەیشتووە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئاگرگرتنی دارستان و لێڕەوارەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و بەتایبەت دەورووبەری مەریوان، بۆتە دیاردەیەك و سروشتی كوردستانی خستۆتە مەترسییەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت