هەڕەشە، لێدان و كوتان پشكی كۆڵبەرانی هەناسە ماندوو

١٣٩١/٠٤/١٩ - ٠٩-٠٧-٢٠١٢ - ١١:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٣٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەڕەشە، لێدان و كوتان پشكی كۆڵبەرانی هەناسە ماندووئاژانسی كوردپا: زەخت و گوشاری هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد زیادی كردووە و لەو پێوەندییەدا كۆڵبەرانی ناوچەی تەرگەوەڕ لەو هەڕەشانە بێبەری نەبوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە چەند رۆژی رابردووا هێزەكانی سەر بە حكوومەتی ئیسلامیی تاران كۆڵبەران و كاسبكارانی ناوچەی تەرگەوەڕی "ورمێ"یان داوەتە بەر لێدان و كوتان و هەڕەشەی كوشتنیان لێ‌ كردوون.

یەكێك لە كۆڵبەران بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، لەلایەن بنكەیەكی ئینتزامیی سەرسنوورەوە پێیان راگەیاندوون ئەگەر بێت و نزیكی سنوور بكەونەوە دەتانكووژین.

كوشتن و بریندار كردنی كاسبكارانی كورد بەردەوامە:

بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا تەنیا لە ماوەی 50 رۆژی رابردوودا 14 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كوژراو و بریندار بوون.

لە كۆی گشتی ئەو رێژەیە 6 كۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و 8‌ی دیكەش بریندار بوون.

ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ‌ئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد