دوو هاووڵاتیی گوندی "نێ‌"‌ی مەریوان دوای بانگهێشت كران بۆ ئیتلاعات، دەستبەسەر كران

١٣٩١/٠٤/١٨ - ٠٨-٠٧-٢٠١٢ - ١٤:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٣٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی گوندی ئاژانسی كوردپا: دوو لاوی خەڵكی ئاوایی "نێ‌"ی دوای بانگهێشت كرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، دەستبەسەر و یەكیان رەوانەی دادگا كراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو لاوی كورد بەناوەكانی عادڵ پەروازە كوڕی رەحمان تەمەن 20 ساڵ و خەلیل گەردی كوڕی فایەق تەمەن 21 ساڵ و خەڵكی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان لە رێگای تەلەفۆنەوە بانگهشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە كراون.

هەواڵنیری كوردپا لە شاری مەریوانەوە رایگەیاند، عادڵ پەڕوازە رێكەوتی 17‌ی پووشپەڕ رەوانەی دادگای ئەو شارە كراوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووسی خەلیل گەردی زانیارییەك لەبەر دەست دا نیە.

هۆكاری دەستبەسەر كرانی ئەو دوو هاووڵاتییە روون نەبۆتەوە.

لەلایەكی دیكەوە چەندین لاوی دیكەی ئاوایی "نێ"ی بانگهێشتی دادگا كراون بەڵام هەتا ئێستا ئەو لاوانە لە چوون بۆ دادگا خۆیان بواردووە.

هەواڵنێری كوردپا لەزاری دانیشتوانی گوندی "نێ‌"یەوە ئاشكرای كردووە بەشێك لە لاوانی ئەو گوندە لە ترسی گیران لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە بۆ ماوەی حەفتەیەكە شەوان لە لە ماڵەكانیان ناخەون و پەنا دەبەنە شاخ و كێوەكانی دەورووبەر.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت