تۆفانی خوێی گۆلی ورمێ‌ هاووڵاتییانی تووشی نیگەرانی كردووە

١٣٩١/٠٤/١٨ - ٠٨-٠٧-٢٠١٢ - ١٣:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٦٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تۆفانی خوێی گۆلی ورمێ‌ هاووڵاتییانی تووشی نیگەرانی كردووەئاژانسی كوردپا: تۆفانی خوێ‌ كە لە ئەنجامی وشك بوونی ئاوی گۆلی ورمێ‌ رووی داوە، دانیشتوانی دەورووبەری ئەو زەریاییەی تووشی نیگەرانی و شڵەژان كردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو تۆفانە شاری ورمێشی گرتۆتەوە و هاووڵاتییان لە ترسی ئەو تۆفانە چوونەتەوە ناو ماڵەكانیان.


5182.jpg
بە وتەی شایەتحالان زۆربەی دانیشتوانی ئاواییەكانی دەورووبەری ئەو گۆلە لە حاڵی كۆچ كردن بۆ شوێنەكانی دیكە دان.

ئەو هاووڵاتییانە لەو باوەڕەدان وردیلەكانی خوێ‌ وای كردووە كە هیچ شتێك لە مووچەكان نەڕوێ‌.

سەرەڕای چەندین جار خۆپیشاندان بە مەبەستی دیتنەوەی رێكگاچارەیەك بۆ پێشگیری لە وشك بوونی گۆلی ورمێ‌، بەڵام هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەكان هیچ رێكارێكیان بۆی نەدۆزیوەتەوە.

لە ئیعتراز بە وشك بوونی زەریاچەی ورمێ‌، هاوینی ساڵی 1390ی هەتاوی خۆپیشاندانێكی بەرینی خەڵكی لە شاری ورمێ‌ و چەند شاری دیكەی دەوروبەری بەڕێوە چوو كە جیا لە كوژرانی چەند كەس، بە دەیان چالاكی ژینگەپارێز و خوێندكاریی دیكە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.


5183.jpg
هەر لەو پێوەندییەدا لە شارەكانی تەورێز، خۆی، مەراغە و زانستگای تەورێز، تراكت و بەیاننامەیەكی زۆر بۆ بانگهێشتی خەڵك لەو ناڕەزایەتییە بڵاو كراونەوە و چەندین چالاكی سیاسی و ژینگەپارێزیش هەر بەم بۆنەوە لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتەوە دادگایی كران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو